ترەمپ 5 ملیار دۆلار لە یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمریکا کەم دەکاتەوە

29-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی سپی رۆژی هەینی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەنگاوی ناوە بۆ راگرتنی 5 ملیار دۆلار لەو هاوکارییە دەرەکییانەی کۆنگرێس پەسندی کردوون. 
 
ئەمەش ئەگەری داخستنی حکومەتی فیدراڵی زیاد دەکات، چونکە دیموکراتەکان دژی ئەو هەنگاوەی ترەمپن.
 
ترەمپ لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نووسیویەتی: "ئەو کەمکردنەوەیە کاریگەری لەسەر پرۆگرامەکانی وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) دەبێ".
 
ئیدارەی ترەمپ لە دوای دەستبەکاربوونی بە شێوەیەکی کاریگەر کاری ئاژانسی USAIDـی کەم کردەوە، کە دەزگای سەرەکیی ئەمریکایە بۆ هاوکاریی دەرەکی.
 
ئاژانسی USAID لە ساڵی 1961 دامەزرا، کاتێک جۆن ئێف کێنەدی هەوڵی دا هاوکارییەکان وەک کارتێک بۆ بەدەستهێنانی دڵی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو لە سەردەمی جەنگی سارد بەکاربهێنێت. 
 
ئاژانسەکە خراوەتە ژێر چاودێریی وەزارەتی دەرەوە، دوای ئەوەی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە، 85٪ی پرۆگرامەکانی کەمکردنەوە.
 
دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمدا بۆ جاری دووەم دەستبەکاربووەوە، ترەمپ هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ بچووککردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی بەشێکی زۆری حکومەتی ئەمریکا دەست پێکرد.
 
دیموکراتەکان هۆشدارییان داوە کە هەر هەوڵێک بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەو بودجەیەی لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسند کراوە، کۆتایی بە هەموو دانوستاندنەکان دەهێنێت بۆ خۆلادان لە ئیفلیجبوونی بودجە کە پێی دەگوترێت "شەتداون" (داخستنی حکومەت).
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.