پووتین و ئەردۆغان کۆدەبنەوە و جەنگی ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن

29-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی دووشەممە 01-09-2025 لە پەراوێزی لووتکەیەک لە چین لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتا تورکییەکەی جەنگی ئۆکراینا تاوتوێ دەکات.
 
رۆژی هەینی 29-08-2025 یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین، رۆژی هەینی بە رۆژنامەڤانانی گوت: "تورکیا رۆڵێکی گرنگ لە پرۆسەی چارەسەریی ئۆکراینادا دەگێڕێت."
 
دوو سەرکردەکە بۆ کۆبوونەوەی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای بە سەرکردایەتیی پەکین لە چین دەبن.
 
تورکیا ئەم ساڵ لەسەر چۆنیەتیی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، میوانداریی سێ گەڕی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان رووسیا و ئۆکراینای کردووە.
 
ئوشاکۆڤ گوتی، ئەمە یەکەم دیداری نێوان هەردوو سەرکردەیە ئەم ساڵ بکرێ.
 
تورکیا کە پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ هەردوو وڵاتی سەر دەریای رەشی هەیە، پشتیوانیی لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دەکات و خۆی لە سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر رووسیاش بەدوور گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە