بڵاوبوونەوەی وێنەی ساختە و وروژێنەرەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هەرا دەنێتەوە

29-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی هەندێک وێنەی وروژێنەری ساختە و دەستکاریکراوی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بڵاوکرانەوە، رۆژی هەینی میلۆنی داوای لە ژنان کرد، هەر وێنەیەکی تایبەتیان بێ رەزامەندیی خۆیان بڵاوبکرێتەوە، دەستبەجێ سکاڵا تۆمار بکەن.
 
میلۆنی بە رۆژنامەیەکی ئیتاڵیی راگەیاند، "بێزم لەوە دەبێتەوە کە روویدا"، ئەمەش دوای ئەوەی وێنەی دەستکاریکراوی ژمارەیەک ژنی ناودار، لەنێویاندا میلۆنی و ئێلی شلاین، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن لە ماڵپەڕێک بڵاوکرانەوە.
 
وێنەکان، کە لە کۆبوونەوەی سیاسی و وێنەی پشووەکان لە هەژماری تایبەتیی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دزراون، دەستکاری کراون بۆئەوەی جەستەیان بە شێوەی وروژێنەر دەربخەن.
 
ئەو ماڵپەڕەی وێنەکانی تێدا بڵاوکرابوونەوە، رۆژی پێنجشەممە داخرا.
 
ماڵپەرەکە زیاتر لە 700 هەزار بەشداربووی هەبوو، دوای داخستنیشی بەکارهێنەرانی خۆی بە پێشێلکردنی یاساکانی تۆمەتبارکردن.
 
ئەمە دوای ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو گرووپێکی فەیسبووکی ئیتاڵی بەناوی "هاوژینەکەم" دۆزرایەوە، کە ئێستا داخراوە و، تێیدا پیاوان وێنەی وروژێنەری هاوژینەکانیان بڵاودەکردەوە و کۆمێنتی ناشیرین، سێکسی و تووندوتیژیان دەنووسی.
 
میلۆنی گوتی، "دەمەوێت هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆم بۆ هەموو ئەو ژنانە دەربڕم کە سووکایەتییان پێکراوە، بێڕێزی و پێشێلکارییان لە بەرامبەر کراوە."
 
پۆلیسی ئیتاڵیا رایگەیاند، "زۆر کەس" سکاڵایان لەسەر ئەو ماڵپەڕانە و هاوشێوەکانیان تۆمارکردووە کە وێنەی وروژێنەر یان دەستکاریکراویان بەبێ رەزامەندی ژنان بڵاوکردوونەتەوە.
 
ڤالێریا کامپانا، ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی چەپی میانڕۆ(PD)  لە هەرێمی لازیۆ، گوتی، کاتێک بینیویەتی نزیکەی 18 مانگ وێنەی لەسەر ماڵپەڕەکە بووە، "یەکسەر تووڕە و بێزار بووە"، بەڵام گوتیشی: "سەرسام نەبووم."
 
ئەو ژنە تەمەن 28 ساڵە، هۆکارەکەی بۆ "دیاردەیەکی سیستماتیک" و "کولتوورێکی پیاوسالاری گەڕاندەوە کە تێیدا ژنان وەک کاڵا سەیر دەکرێن و مافی خاوەندارێتی، کۆنترۆڵ و دەسەڵات بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا