لە پاریس پاسکیل خەریکە شوێنی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە؛ رۆژانە یەک ملیۆن کەس پاسکیل بەکاردەهێنن

29-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
بەکارهێنانی پاسکیل لە فەرەنسا لەبری ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی دیکەی گواستنەوە
بەکارهێنانی پاسکیل لە فەرەنسا لەبری ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی دیکەی گواستنەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، پاسکیلەکان شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان گرتووەتەوە، لەم چەند ساڵەی دواییدا ژمارەی پاسکیلەکان زیادی کردووە. پاریس یەکێکە لەو شارانەی ئەوروپا کە زۆرترین کەس لە ژیانی رۆژانەیاندا پاسکیل بەکار دەهێنن.
 
ژمارەی پاسکیلەکان لە شەقامەکانی پاریس، هێندەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان دەبێت، ئەمش حکومەتی فەرەنسای ناچارکردووە رێڕەوی زیاتر بۆ هاتووچۆی پاسکیلسواران دروست بکات.
 
دێبۆرە، هاووڵاتییەکی فەرەنسییە، لەبارەی بەکارهێنانی پاسکیل وەکو هۆکارێکی گواستنەوە، دەڵێت، "ئەوە شتێکی قورسە بۆ من لە بەیانیان و ئێواران هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی وەکو پاس و میترۆ بەکاربهێنم، هەربۆیە پاسکیل بۆ من باشترین شتە، لەبەرئەوەی پاسکیلسواری دڵخۆشم دەکات و بەئاگام دەهێنێتەوە و خەڵک دەبینیت لەسەر شەقام کە بەرەو کارەکانیان دەڕۆن و بە رووتدا پێدەکەنن."
 
ساڵی 2011 لە پاریس تەنیا 200 کیلۆمەتر رێڕەو بۆ پاسکیلسواری هەبوو، بەڵام ئێستا پاسکیلسواران دەتوانن زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە رێڕەوی خۆیاندا پاسکیلسواری بکەن، بەپێی ئامارێک، لە پاریس رۆژانە یەک ملیۆن کەس پاسکیل بەکاردەهێنن. 
 
سیبۆڵت کوییر، گوتەبێژی فیدراسیۆنی بەکارهێنەرانی پاسکیل دەڵێت، "ئەوەی دەیبینن جۆرێکە لە شۆڕشکردن، بەتایبەت کاتێک کە بیر لەوە دەکەیتەوە، پاریس لە رابردوودا چۆن بووە، لەبەر ئەوە دەڵێم کە ئەوە شۆڕشە و شۆڕشەکە هەموو شارەکانی فەرەنسای گرتووەتەوە."
 
پیسبوونی ژینگە وایکردووە ساڵانە لە فەرەنسا 48 هەزار کەس گیان لەدەست بدەن، ئەوەش وایکردووە حکومەت پشتگیری لە بەکارهێنانی پاسکیل بکات.
 
حکومەتی فەرەنسا بەگوێرەی پلانێک تاوەکو ساڵی 2026، زیاتر لە 260 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیرکردنی بەکارهێنەرانی پاسکیل خەرج دەکات، لە دروستکردنی شوێنی تایبەت بە لێخوڕینی پاسکیل لەسەر شەقامەکان و شوێنی پارککردنی پاسکیل بەکاردەهێندرێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت