ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەمسا؛ پارتێکی دژەکۆچبەر زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە

29-09-2024
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەمسا، پارتی ئازادی کە پارتێکی راستڕۆی دژەکۆچبەرە، یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو و پارتی میللیی وڵاتەکەش دووەم بووە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2024، میدیای نەمسا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و پارتی ئازادی 29٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا. پارتی میللیی نەمساش کە لەلایەن کارل نیهامەر، راوێژکاری نەمسا سەرۆکایەتی دەکرێت، توانی 26.2٪ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. پارتی میللی پارتێکی راسترۆی میانڕۆیە. 
 
بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی بڵاوکراونەتەوە، پارتی سۆسیال دیموکرات کە پارتێکی چەپی میانڕۆیە، 20.4٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا. هەروەها پارتی سەوزیش، کە لە هاوپەیمانی پارێزگاران پێکدێت، 8.6٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 
 
هێربەرت کیکل، سەرۆکی پارتی ئازادی نەمسا دوای دەنگدانی لە بنکەیەکی هەرێمی نەمسای خواروو گوتی: "ئەمڕۆ، هەستێکی خۆشم هەیە. پێموایە کەشەکە راستە و دەنگەکانیش بۆ راست دەبن." ئاماژەی بەوەشکرد، "پێنج ساڵی باش" چاوەڕێی نەمسا دەکات، ئەمە وەکو ئاماژەیەک بۆ چوونە حکومەت و ئەگەری گرتنە دەستی دەسەڵات. 
 
پارتی ئازادی نەمسا چەند جارێک بەشداری پێکهێنانی حکومەتی وڵاتەکەی کردووە، بەڵام پێش ئەم هەڵبژاردنە، هیچ جارێک نەیتوانیوە زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لەنێو پۆلی قوتابخانەیەکی کوردی لە ڤیەننا

لە نەمسا منداڵانی کورد فێری زمانی کوردی دەکرێن

لە نەمسا راستئاژۆکان بردیانەوە؛ هێشتا دیارنییە ئاییندەی حوکمڕانی لە نەمسا چۆن دەبێت، بەڵام ئەوە روونە کە بۆ ئەوانەی باکگراوندی کۆچبەرییان هەیە، مەرج نییە باشتر بێت لە جاران. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی جوان و بەهێز هەن بۆ خۆگونجاندن و بەشداریی کاریگەر لە کۆمەڵگەی نەمساییدا