لە مەسەدۆنیای باکوور 59 کۆچبەری عێراقی و سووری دەستگیرکران

29-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی مەسەدۆنیای باکوور رایگەیاند، لە باشووری ئەو وڵاتە 77 کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە حەوت عێراقی، 52 سووری، پێنج تورک و دوو هیندییان لە نێودایە، هەروەها حەوت پاکستانییان دەستگیر کردووە، کە گومان دەکرێت قاچاخچی بن.
 
پۆلیس دەڵێت، درەنگانی شەوی پێنجشەممە، ئاگادارکراونەتەوە کە کۆمەڵێکی گەورەی خەڵک لە شاری نێگۆرسی لە باشووری وڵاتەکە بینراون.
 
پۆلیسی مەسەدۆنیای باکوور گومان دەکات حەوت پاکستانییەکە ئەو کۆمەڵە کۆچبەرەیان بە نایاسایی لە یۆنانەوە بردبێتە نێو سنووری وڵاتەکەوە و بەو تۆمەتە دەستگیری کردوون.
 
ئەمە یەکەمین کۆمەڵەی کۆچبەران بوو، کە بەو قەبارە گەورەیە لە چەند مانگی رابردوودا چووبنە نێو مەسەدۆنیای باکوور.
 
کۆچبەرەکان گوێزراونەتەوە ناوەندێکی پێشوازیکردن لە پەناخوازان لە شاری گێڤگێلیا لەسەر سنوور، بۆئەوەی دواتر دیپۆرتی یۆنان بکرێنەوە.
 
بەگوێرەی پۆلیس، کۆی گشتی 5280 کۆچبەری نایاسایی لە شەش مانگی سەرەتای 2023دا رێگرییان لێکراوە بچنە نێو مەسەدۆنیای باکوور، زۆربەیان لەسەر سنووری باشووری وڵاتەکە لەگەڵ یۆنان گەڕێندراونەتەوە.
 
ئەو ژمارەیە بەراورد لەگەڵ شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو، 43% کەمبووەتەوە کە هۆکاری سەرەکیشی دەگەڕێتەوە بۆ تووندکردنی چاودێری لەسەر سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەلایەن ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا، کە بە فرۆنتێکس دەناسرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.