رووداو دیجیتاڵ
گرانترین و کۆنترین بوتڵی ویسکیی جیهان، مەزەندە دەکرێت لەلایەن مەزاتخانەی سۆزێبی بە نزیکەی 1.4 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
تەنیا 10 بوتڵ لەو جۆرە ویسکییە ماون، کە لە ساڵی 1926 دروستکراون.
کۆمپانیای ماککالانی سکۆتلاندی بەرهەمهێنەری ئەو جۆرە ویسکییەیە و لە ساڵی 1926دا 40 بوتڵ لەو ویسکییەی لەژێر ناوی (کۆمەڵەی ڤالێریۆ ئادامی) کە هونەرمەندێکی ئیتاڵی بووە، بەرهەمهێناوە.
لە ساڵی 2019دا یەکێک لەو بوتڵانە بە 1.9 ملیۆن دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.
جۆنی فاوڵ، بەڕێوەبەری بەشی ویسکی لە مەزاتخانەی سۆزێبی، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەو جۆرە ویسکییە کۆنترین جۆری ویسکییە لە جیهاندا هێشتا ماوە و کوالێتی و جۆری ویسکییەکە زۆر دەگمەنە."
بڕیارە رۆژی 18ی مانگی داهاتوو بوتڵە ویسکییەکەی ماککالان لە شاری لەندەن مەزات بکرێت و پێشبینی دەکرێت بە یەک ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بفرۆشرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ