کۆلێرا لە سوودان نەهامەتییەکی دیکەی خستووەتە سەر شەڕی نێوخۆی وڵاتەکە

29-12-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ژمارەیەک هاووڵاتیی سوودانی خواردن ئامادە دەکەن.
ژمارەیەک هاووڵاتیی سوودانی خواردن ئامادە دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەگەڵ ئەوەی سوودان بە شەڕێکی نێوخۆییدا تێدەپەڕێت، نەخۆشیی کۆلێراش بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە و نەبوونی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیش نەهامەتییەکانی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی هێندەی دیکە زیاتر کردووە. 
 
ئەوەی لە سەرەی ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ناوچەی پۆرت سوودانە لە رۆژهەڵاتی سوودان. جگە لە شەڕی نێوخۆی وڵاتەکە، نەخۆشی کۆلێراش ئەو ناوچەیەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە (کانوونی یەکەمی 2023) نەخۆشیی کۆلێرا بەشێوەیەکی فراوان لەو ناوچەیەی سوودان بڵاوبووەتەوە.
 
تاوەکو ئێستا لە نۆ پارێزگای سوودان زیاتر لە هەشت هەزار تووشبووی کۆلێرا تۆمار کراون و بەوهۆیەوە زیاتر لە 224 کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
جولیا ئادەم، هاووڵاتییەکی سوودانییە و دەڵێت، "منداڵەکانم کە دوو کچن تووشی نەخۆشی بوون؛ ئەوانم بردنە نەخۆشخانە، یەکێکیان چاک بووەوە و ئەوەی دیکەش نەتواندرا رزگار بکرێت و بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستدا".
 
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی دەڵێت، لەکۆی 45 ملیۆن دانیشتوانی سوودان، 6.1 ملیۆن کەسیان دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ناگات. 
 
سوودان بەگشتی و باشووری سوودان بە تایبەتی بەهۆی بەردوامیی روودانی لافاو، ئاوارەبوونی خەڵک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک و دەستڕانەگەیشتنی خەڵک بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، کۆلێرای تێدا بڵاودەبێتەوە. 
 
لە ساڵی 2006ـەوە تاوەکو ئێستا شەش جار کۆلێرا بەشێوەیەکی فراوان لە سوودان بڵاوبووەتەوە. 
 
ئەحلام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی کەرتی تەندروستی پارێزگای دەریای سوور دەڵێت، "ئێستا 70٪ـی سیستمی تەندروستیی سوودان بەهۆی شەڕ و وێرانبوونی دامەزراوە تەندروستییەکان، بێ خزمەتگوزارییە. ئێمە لەبەردەم ئەرکێک و ئاڵنگارییەکی گەورەداین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هەموو سوودان".
 
بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لەو وڵاتە لەکاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ئەم ساڵەوە شەڕی نێوخۆی سوودان بەردەوامە و زیاتر لە 9 هەزار کەس بەوهۆیەوە کوژراون.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە ژنانی داعش لە کەمپی هۆل. وێنە: AFP

لە پاریس ژنێکی گەڕاوە لە کەمپی هۆل بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا

دادگەی تاوانەکانی پاریس، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکی فەرەنسیدا سەپاند کە لە کەمپی هۆلەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا گەڕابووەوە وڵاتەکە؛ سزاکە بەرامبەر ئەندامبوونیەتی لە داعش دا.