ڤیدیۆ؛ لە ئەڵمانیا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 400 کەس دەربەدەر بوون

29-12-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
لافاو لە هانۆڤەر.
لافاو لە هانۆڤەر.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شەپۆلێکی باوبۆران و لافاو چەندین هەرێمی لە نێوەڕاست و باشووری ئەڵمانیای گرتووەتەوە. لافاو زۆربەی شاری هانۆڤەر و دەوروبەری داپۆشیووە.
 
دەسەلاتدارانی ئەڵمانیا هۆشدارییانداوە کە رەنگە تاوەکو سەری ساڵی نوێ، دۆخەکە خراپتر و مەترسیدارتر بێت.
 
دانیشتوویەکی شاری هانۆڤەر لەو بارەیەوە دەڵێت، "بێگومان ئاستی ئاو زۆر بەرزبووەتەوە و بەتایبەتیش لە ناوچەکانی دەوروبەری شارە گەورەکان و شوێنە دواخراوەکان، بەڵام لە ناوەندی شارە گەورەکان هەندێک باشترە".
 
بەگوێرەی تیمە فریاگوزارییەکان، زیاتر لە 400 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی نێوەڕاست و باشووری ئەڵمانیا ماڵەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و روویان لە ناوچەکانی دیکە کردووە.
 
بەردەوامیی شەپۆلی بارانبارینیش زۆربەی بەنداوەکانی لە نێوەڕاست و باشووری ئەڵمانیای پڕکردووە و ئەمەش مەترسیی گەورەبوونی لافاوەکەی دروستکردووە و چەند شارۆچکەیەکیش چۆڵکراون.
 
ئەندامێکی تیمە فریاگوزارییەکان دەڵێت، "دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و ئەوەی گرنگ بوو، ئێمە ئاگادارییەکمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دانیشتووانی ناوچەکە بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لەو ناوچانەی لافاو گرتوونەتییەوە، تاوەکو دەتوانن زۆر هاتووچۆ نەکەن". 
 
ئەگەری خراپبوونی دۆخەکە و زیادبوونی لافاوەکە تەنیا لەسەر بەشێکی ئەڵمانیا نییە و بەگوێرەی ئاژانسی چاودێریی کەشوهەوای ئەوروپا، لە وڵاتانی هۆڵەندا و نەرویجیش لە رۆژانی دەستپێکی ساڵی نوێ ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.