پۆمپەیۆ بۆ بەریتانیا: تەکنەلۆژیای 5G لە هواویی چینی مەکڕن

30-01-2020
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن هواوی 5G
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای لە كڕینی تەکنەلۆجیای 5G لە کۆمپانیای هواویی چینی ئاگادارکردووەتەوە کە خۆیان بەدووربگرن، چونکە کڕینی ئەو تەکنەلۆژیایە "مەترسیی گەورە" لەسەر ئاسایشی بەریتانیا دروستدەکات. 
 
رۆژی سێشەممە 28-01-2020، بەریتانیا رێگەی بە کۆمپانیای هواوی دا کە بە شێوەیەکی سنووردار لە تەکنەلۆژیای 5Gـدا لە وڵاتەکەیدا دەست بە وەبەرهێنان بکات، چونکە بە گوتەی بەرپرسە بەریتانییەکان، تەکنەلۆژیاکە رۆڵی کاریگەر لە بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەیاندا دەگێڕێت.
 
پێشتریش بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان دابووە بەریتانییەکان تاوەکو ئەو تەکنەلۆژیایە لە کۆمپانیا چینیەکە نەکڕن، چونکە پێیانوایە چین تەکنەلۆژیاکە بۆ کاری سیخوڕی بەسەر وڵاتانی بەکارهێنەرەوە بەکاردەهێنێت. 
 
تەکنەلۆژیای 5G یان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیی نەوەی پێنجەم، نوێترین جۆری هێڵی ئینتەرنێتە کە خێراییەکی زۆری هەیە و 50 مێگابایت تاوەکو دوو گێگابایت لە یەک چرکەدا دەگوازێتەوە و پێشبینیدەکرێت کە پەرەی پێبدرێت و خێراکەی بگەیێنرێتە 100 گێگابایت لە چرکەیەکدا. بەوەش 100 جار لە هێڵی 4G خێراتر دەبێت. 
 
ئەو پەرەدانە بە خێرایی ئینتەرنێت سوودی زۆری دەبێت بۆ ژیریی دەستکرد وەکو، کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکان لە دوورەوە، ماڵی زیرەک، چاودێریی تەندروستی، خێراکردنی پەیوەندی و زیادکردنی توانای خۆبەڕێوەبردنی رۆبۆت و ئامڕازەکانی گواستنەوە بەبێ دەستکاریی مرۆڤ. تاوەکو ئێستا تەنیا کۆمپانیای هواویی چینی لە توانایدایە ئەم تەکنەلۆژیایە بەشێوەیەکی کاریگەر بەرهەمبهێنێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی مزگەوتەکە دوای تەقینەوەکە

داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی ئیسلامئابادی گرتە ئەستۆ

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشە خۆکوژییەی گرتە ئەستۆ کە رۆژی هەینی مزگەوتێکی شیعەکانی لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان کردە ئامانج. بەپێی دوایین ئامارەکان، لانیکەم 31 کەس کوژراون و 169 کەسی دیکەش بریندارن، ئەمە بە کوشندەترین هێرش دادەنرێت لە پایتەختی ئەو وڵاتە لە دوای ساڵی 2008ـەوە.