رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند لە شاری ماریوپۆلی باشووری ئۆکراینا، لە کاژێر 10ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 31-03-2022 بەکاتی مۆسکۆ، شەڕ رادەگرن بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل لێی بگوازرێتەوە دەرەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت دەکرێت لەم ئاگربەستەدا رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو شاری زاپۆریژیا بکرێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت "بۆ ئەوەی ئەم کارە مرۆییە سەربگرێت، پێشنیار دەکەین بە بەشداریی راستەوخۆی نوێنەرانی UNHCR و خاچی سووری نێودەوڵەتی جێبەجێبکرێت."
ماریوپۆل دەکەوێتە سەر دەریای رەش. ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە لە لایەن سوپای رووسیاوە گەمارۆدراوە. بەرپرسانی ئۆکراینی دەڵێن زیاتر لە 100 هەزار کەس تێیدا بێ ئاو، خۆراک و کارەبا و گاز ماونەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن کە زیاتر لە 90٪ی باڵەخانەکانی شارەکە بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە زیانیان بەرکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ