بەرزبوونەوەی نرخی کاکاو بووەتە هۆی گرانبوونی شوکولاتە

30-03-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رەفەی مارکێتەکانی وڵاتانی ئەورووپا پڕن لە شوکولاتە و شیرینی، بەڵام نرخیان بەرزە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاکاو.
 
تۆماس جەچ، بەڕێوەبەری کاروباری گشتیی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی شوکولاتە دەڵێت، "نرخ لە ساڵی رابردوودا سێ بەرامبەر زیادی کردووە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی دروێنە لەو وڵاتانەی کاکاو بەرهەم دەهێنن، وەکو گانا و کۆتدیڤوار. کەمیی دروێنەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوەیە."
 
کاکاو مادەی خاوی شوکولاتەیە؛ ئێستا نرخی یەک تۆنی لە ئەمریکا و بەشێکی ئەورووپا گەیشتووەتە 10 هەزار دۆلار، واتە نرخەکە لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە 140% بەرزبووەتەوە.
 
باران، لافاو و لە هەندێک شوێنیش وشکەساڵی لە رۆژئاوای ئەفریقا، کێڵگەکانی کاکاوی تێکداوە و بەرهەمەکەی کەمکردووەتەوە.
 
بەڕێوەبەری کاروباری گشتیی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی شوکولاتە دەڵێت، "تەنیا 60%ی ئەو شوکولاتەیەی لە سویسرا دەخورێت، لە نێوخۆی وڵات بەرهەم دەهێندرێت و 40%یش هاوردە دەکرێت، لە کاتێکدا ئەگەر سەیری دەیەی رابردوو بکەین، بەرهەمهێنانی شوکولاتەی نێوخۆی سویسرا 80% بوو."
 
هاووڵاتییانی ئەڵمانیا زۆرترین شوکولاتە دەخۆن، هەر کەسێکیان تێکڕا ساڵانە 11.5 کیلۆ دەخوات؛ سویسراش لە ریزبەندیی دووەم دێت و هەر کەسێکیان تێکڕا 11.3 کیلۆگرام لە ساڵێکدا دەخوات؛ کەمترینیش ژاپۆنە کە هەر کەسێکیان 2.11 کیلۆ لە ساڵێکدا دەخوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە