رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ژینگەی فەرەنسا دەڵێت، لەو شوێنە گشتییانەی بەرکەوتەی زۆریان لەگەڵ منداڵ و خێزان هەیە، جگەرەکێشان قەدەخە دەکات.
کاترین ڤوتخا، وەزیری خێزانی فەرەنسا رایگەیاند، بڕیارەکە لە یەکی تەمموزەوە دەچێتە واری جێبەجێکردن.
بڕیارەکە کەناراو، پارک، باخچە گشتییەکان، وێستگەی پاس، سەنتەری وەرزش و دەوروبەری قوتابخانەکان دەگرێتەوە، بەڵام کافێ و باڕەکانی دەرەوە ناگرێتەوە.
وەزیری خێزانیی فەرەنسا رایگەیاند، "دەبێت تووتن لەنێو خێزانەکان نەمێنێت."
ڤوتخا دەڵێت، ئەو شوێنانی منداڵی لێیە، دەبێت ئازادی جگەرەکێشان تێیدا کۆتایی پێبێت.
بەگوێرەی وەزیرەکە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات و لەو شوێنانە جگەرە بکێشێت، بە 153 دۆلار پێبژاردن سزا دەدرێت.
بڕیارەکە جگەرەی ئەلیکترۆنی ناگرێتەوە، بەڵام وەزیرەکە دەڵێت، کار لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی نیکۆتین لەنێو ئەو جگەرانە دەکەن.
بەگوێرەی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمان و ئالوودەبوون بە دەرمان، 23.1٪ فەرەنسییەکان جگەرە دەکێشن. بەراورد بە ساڵی 2014، 5٪ کەمبووەتەوە.
لیژنەی نیشتمانیی فەرەنسا بۆ نەهێشتنی جگەرەکێشان دەڵێت، ساڵانە 75 هەزار جگەرەکێش گیان لەدەستدەدەن. هەروەها 13٪ـی مردنەکانی فەرەنسا بەهۆی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشانەوەیە.
دوایین توێژینەوەی دامەزراوەی فەرەنسا بۆ شێرپەنجە لەبارەی رای خەڵکی لەسەر بڕیارەکە دەڵێت، 80٪ـی فەرەنسییەکان لەگەڵ ئەوەدان جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکان قەدەخە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ