لە مەکسیک زیاتر لە 100 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە

30-06-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
کەسێک لە مەکسیک بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لەسەر زەوی کەوتووە و چارەسەر وەردەگرێت. وێنە: REUTERS
کەسێک لە مەکسیک بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لەسەر زەوی کەوتووە و چارەسەر وەردەگرێت. وێنە: REUTERS
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە حوزەیرانی ئەمساڵ، شەپۆلێکی گەرما زۆربەی ناوچەکانی مەکسیکی گرتووەتەوە و بەرپرسانی وڵاتەکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە دوو هەفتەی حوزەیرانی ئەمساڵدا، زیاتر لە 1000 کەس بەهۆی گەرماوە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە 29ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە نێوان 12 تاوەکو 25ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، پلەی گەرما لە بەشێکی وڵاتەکە گەیشتەوەتە 50 پلەی سیلیزی و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر لە نەخۆشخانەکان بخەوێندرێن. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک، "شەپۆلی گەرماکە بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە 1000 کەس لە نەخۆشخانەکان بخەوێندرێن و 104 کەسیش گیانلەدەستبدەن." 
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، شەپۆلی گەرما بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک تووشی "وشکبوونەوەی لەش" ببنەوە و کاریگەریی لەسەر تەندروستییان دروست ببێت.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا هۆشداریدا لەوەی کە ساڵی 2023 تاوەکو 2027 گەرمترین پێنج ساڵی زەوی دەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە