خۆپێشاندانی فەڕەنسییەکان بەردەوامە و پۆلیس 667 کەسی دەستگیرکردووە

30-06-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە بەشێکی شار و شارۆچکەکانی فەرەنسا، خۆپێشاندان لە دژی کوشتنی مێرمنداڵێک لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە. پۆلیس 667 خۆپێشاندەری دەستگیرکردووە. 
 
رۆژی هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023، کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە بە سەردانێکی فەرمی لە برۆکسلە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێتەوە فەرەنسا و سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆپێشاندانەکانی وڵاتەکەی دەکات. 
 
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە دژی کوشتنی مێرمنداڵێک لەلایەن پۆلیسەوە، لە ناوچەکانی دەوروبەری پاریس و شارەکانی دیکەی فەرەنسا وەکو لیل و ئامێینس و دییۆن و تۆلۆز و چەند شوێنێکی دیکە کراون.
 
بەگوتەی بەرپرسانی حکومەتی فەرەنسا، زیاتر لە 40 هەزار پۆلیس لە شار و شارۆچکەکانی فەرەنسا بڵاوەیانپێکراوە و لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانیش قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندراوە و کۆبوونەوەی هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان قەدەخە کراوە. 
 
سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییەکان، تووندوتیژی و رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران لەگەڵ پۆلیس لە بەشێک لە ناوچەکانی فەرەنسا روویدا. 
 
جیرالد دارمانین، وەزیری نێوخۆی فەرەنسا خۆپێشاندانەکانی بە "تووندوتیژی نامۆ" ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد کە 667 کەس دەستگیرکراون. 
 
رۆژی سێشەممە 27-6-2023، مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ، بەناوی نەبیل کە بەرەچەڵەک جەزائیری بوو، لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە تەقەی لێکرا و کوژرا. 
 
بەگوتەی پۆلیسی فەڕەنسا، پۆلیس داوای لە مێرمنداڵەکە کردووە، ئۆتۆمبێلەکەی بوەستێنێت، بەڵام ئەو نەک بە گوێی پۆلیس نەداوە، بەڵکو هەڕەشەی لێکردوون کە بە ئۆتۆمبێلەکەی دەیانشێلێت و دەیانکوژێت، بەڵام پارێزەری گەنجەکە ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
 
ئەو کەسەی تەقەی لە مێردمنداڵەکە کردووە، دەستبەسەر کراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.