رووداو دیجیتاڵ
شاری مەلەگە لە باشووری ئیسپانیا، هێندە گەشتیار روویان لێکردووە، دانیشتووانەکەی بێزار بوون.
بیاتریس جیمێنز، دانیشتووی مەلەگە دەڵێت، "ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆری گەشتیار هاتنە ئێرە. لە ناوەندی شار دەژیام، بەڵام ناچار بووم بار بکەم بۆ دەرەوەی شار. هێندە گەشتیار دێنە مەلەگە، کە وایکردووە خەڵک بە ناچاری بچنە دەرەوەی شار."
ئیسپانیا لەڕووی هاتنی گەشتیارەوە لەدوای فەرەنسا، دووەم وڵاتی جیهانە. لە ساڵی 2023دا 85 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئیسپانیایان کرد، 14 ملیۆن لەو گەشتیارانە سەردانی شاری (مەلەگە)یان کردبوو، کە تەنیا نزیکەی نیو ملیۆن کەس دانیشتووی هەیە.
مەلەگە، شوێنی کولتووری و مێژوویی زۆری لێیە؛ 16 کەناراویش تێیدا هەن کە گەشتیاران چێژ وەردەگرن لە بەسەربردنی کات تێیاندا.
فێدریکۆ گۆت، گەشتیاری ئەڵمانی دەڵێت، "زیاتر لەوەی چاوەڕوانم دەکرد، گەشتیار هاتوونەتە ئێرە، بەڵام گەشتیاران لێرە بژاردەی زۆریان هەیە. بۆ نموونە ئێواران دەتوانن بۆ پیاسە بچنە دەرەوە. هەروەها کەناری ئاویش لە شارەوە زۆر نزیکە و بە پیاسە دەتوانیت بچیتە ئەوێ."
ئیسپانیا ساڵانە نزیکەی 11 ملیار یۆرۆ داهاتی لە رێگەی گەشتیارییەوە هەیە؛ کەرتەکە 11.6%ی کۆی بەرهەمی نێوخۆی ئیسپانیا پێکدەهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ