تەقە لە تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی ئەمریکا کرا و دوو کەس کوژران

30-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ویلایەتی ئایداهۆ دەڵێت، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرێکدا لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، تەقە لە تیمێکی ئاگرکوژێنەوە کرا و بەهۆیەوە لانیکەم دوو کەس کوژران، کە دەزگا ئەمنییەکان دەڵێن، ئەندامی تیمی ئاگرکوژێنەوەن.
 
دوای رووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاژێری، رۆبێرت نۆریس، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئایداهۆ گوتی، تەقەکارەکە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە کە لە رەگەزی نێرە و چەکێکی سووکی پێ بووە.
 
نۆریس پێشتر رایگەیاندبوو، دوو لە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە لەلایەن تەقەکەرەکەوە کوژراون. گوتیشی، تەقەکەرەکە "هیچ ئاماژەیەکی بۆ خۆبەدەستەوەدان نیشان نەداوە" پێش ئەوەی بکوژرێت.
 
براد لیتڵ، حاکمی ویلایەتی ئایداهۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئەمڕۆ ژمارەیەک ئاگرکوژێنەوەی پاڵەوان لەکاتی هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانێک لە باکووری ئایداهۆ رووبەڕووی هێرش بوونەوە،" هاوکات سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.
 
تەقەکردن لە سەرانسەری ئەمریکادا زۆرە، لە کاتێکدا زۆر لە ویلایەتەکان کۆتوبەندێکی ئەوتۆیان نەخستووەتە سەر کڕینی چەک.
 
بەگوێرەی رێکخراوی ئەرشیڤی تووندوتیژیی چەک، ئەم ساڵ لە ئەمریکا 189 رووداوی تەقەکردنی بەکۆمەڵ روویانداوە.
 
بەپێی پۆلێنی رێکخراوەکە، تەقەکردنی بەکۆمەڵ ئەو رووداوانەن کە جگە لە تەقەکەرەکە، لانیکەم چوار کەسیان تێدا دەکوژرێت یان بریندار دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو: چاوەڕێی چالاکی کاریگەرین لە بەرهەم ساڵح

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رۆڵێکی کاریگەر لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بواری کۆچدا دەگێڕێت و چاوەڕێ دەکەن لەژێر سەرکردایەتی کۆمیسیاری نوێدا کارەکانی کۆمیسیۆنەکە کاریگەر بن.