بەلەمێکی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا کێشەی بۆ دروستبووە و ژمارەیەکیان کوردن

30-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چالاکڤانێکی کۆچبەران لە ئەورووپا دەڵێت، بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز دیارنەماوە، کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کوردن.
 
رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەران لە ئەورووپا، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "باوکی یەکێک لە کۆچبەرەکان پەیوەندیی پێوەکردم کە کوڕەکەی لە کاژێر 05:59ی بەیانیی ئەمڕۆوە داوای فیریاگوزاریی کردووە و دەنگی نەماوە."
 
ئەو بەلەمەی رەنج پشدەری باسی دەکات، 70 سەرنشینی هەبووە و بە گوتەی یەکێک لە سەرنشینەکانی، "تەنیا سێ کەسیان کورد نین."
 
رەنج پشدەری ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ رێکخراوە فەرەنسییەکان لەسەر هێڵە و پێیان راگەیاندووە، "زانیارییان لەبارەی هیچ رووداوێکی نەخوازراو پێنەگەیشتووە و بەدواداچوونی زیاتریش دەکەن."
 
ئەو چالاکڤانە دەڵێت، "گەنجێکی دیکە پەیوەندیی پێوە کردم و گوتی، ژمارەیەک گەنجی خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن، لە فەرەنسا بەلەمەکەیان خراپ بووە و پۆلیس فریایان کەوتوون و دەیانگەڕێننەوە فەرەنسا."
 
بە گوتەی رەنج پشدەری، "تاوەکو ئێستا دڵنیا نین کە هەردوو بەلەمەکە یەکێکن یان جیاوازن، چونکە سەرنشینەکانیان هیچ زانیارییەکیان بە کەسوکاریان نەداوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت