رووداو دیجیتاڵ
ڤیدیۆیێکی سەرۆک شارەوانیی شاری لەندەن لە کاتی رۆیشتنی بە میترۆ بۆ سەر کارەکەی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدەداتەوە.
سەدیق خان، سەرۆک شارەوانیی یەکێک لە شارە هەرە دەوڵەمەندەکانی کیشوەری ئەوروپا و جیهان، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە وەکو هەر هاووڵاتیێکی دیکەی ئاسایی، بە میترۆ دەچێتە سەر کارەکەی.
دیمەنەکان دەریدەخەن، کە سەرۆک شارەوانیی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە نێو میترۆکەدا بەپێوە وەستاوە و سەرقاڵی تەلەفۆنەکەیەتی، لە کاتێکدا، کە کورسییەکان لەلایەن خەڵکی ئاساییەوە گیراون.
ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا هێنا.
بەکارهێنەرێکی ئێکس (تویتەری جاران) بە ناوی عەبدولئیلاهـ ئەبو خەلیل لە کۆمێنتێکدا نووسیویەتی: "پێموایە ئەمە تەنیا هاندانێکە بۆ هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی شارەکە بۆ ئەوەی شەمەندەفەر بۆ هاتووچۆ بەکاربهێنن."
بەکارهێنەرێکی دیکە بە ناوی ناسڕ ئەسیری دەڵێت، ئەمە وایە، بەڵام "لە کۆتایی هەفتەدا بە رۆڵزرۆیس دەچێتە ئاهەنگەکان."
کەسێکی دیکە بە ناوی ئەبو عەلی نووسیویەتی: "بۆچی پێتان سەیرە؟ خێراترین ئامرازی گواستنەوە لە لەندەن، میترۆیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ