کوڕی سەرۆکی کۆڵۆمبیا دەستگیر دەکرێت

30-07-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و دەوڵەمەندبوونی نایاسایی، کوڕی سەرۆکی کۆڵۆمبیا دەستگیر کرا، ئەوەش دوای ئەوەی هاوژینەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا گوتبووی کوڕی سەرۆک پارەی لە قاچاخچیێکی مادە هۆشبەرەکان وەرگرتووە. سەرۆکی وڵاتیش رەتیدەکاتەوە دەستوەردان لە دۆسیەی کوڕەکەیدا بکات. 
 
رۆژی شەممە، پۆلیسی کۆڵۆمبیا نیکۆلاس پێترۆی کوڕی سەرۆکی وڵاتی بە تۆمەتی "سپیکردنەوەی پارە و دەوڵەمەندبوونی نایاسایی" دەستگیرکرد. دەستگیرکردنی نیکۆلاس پێترۆ دوای ئەوە هات کە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە کۆکردنەوەی یارمەتییە داراییەکان لە کەمپەینی هەڵبژاردنی رابردوو کرد. 
 
ئۆفیسی داواکاری گشتیی کۆڵۆمبیا لەو بارەیەوە رایگەیاند: "نیکۆلاس پێترۆ و داینسوریس ڤاسکوێزی هاوژینی پێشووی لەسەر داوای دادگەی بۆگۆتا لە رۆژی شەممە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."
 
گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا رەتیکردەوە دەست لە دۆسیەکە وەربدات و لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر) رایگەیاند، "وەکو باوکێک، ئازارم دەدات کە رووخانی خۆم و رۆیشتنی یەکێک لە کوڕەکانم بۆ زیندان دەبینم"، بەڵام رەتیکردەوە پارەی لە هیچ گرووپێکی مادە هۆشبەرەکان وەرگرتبێت.
 
لە مانگی ئاداردا، کوڕی سەرۆکی کۆڵۆمبیا پێشوازی لە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان کرد و گوتی: "دەستخستنی پارە لە قاچاخچیی مادە هۆشبەر و بەکارهێنانی لە یارمەتی باوکم لە هەڵبژاردنەکاندا بەبێ بنەمان". 
 
پێشتر هاوژینی کوڕی سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری (سیمانا) گوتبووی، کوڕی سەرۆکی وڵات 124 هەزار دۆلاری لە ساموێل سانتاندێر لۆپیزیێرا، گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر وەرگرتووە. لۆپیزیێرا 18 ساڵ بە تاوانی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان لە زیندانەکانی  ئەمریکا بووە.
 
ئەو رووداوانە دوای ئەوە دێن کە حکومەتی کۆڵۆمبیا دەستیکردووە بە هەڵمەتێک بۆ ئاشتی و رێککەوتن لەگەڵ یاخیبووان و گرووپەکانی تاوان لە کۆڵۆمبیا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.