رووداو دیجیتاڵ
لە فرۆشتنێکی ئاشکرادا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تاکە گۆرەوییەکی نەشۆردراوی مایکڵ جاکسنی گۆرانیبێژ و ئەستێرەی ئەمریکی کە لە کۆنسێرتێکی ساڵانی 1990کاندا لە فەرەنسادا لەپێی کردبوو، بە زیاتر لە 8 هەزار دۆلار فرۆشرا.
رۆژی چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025 ئۆرۆر ئیلی، کە سەرپەرشتی پرۆسەی فرۆشتنە ئاشکراکەی کردبوو بە میدیای فەرەنسای راگەیاندووە، یەکێک بووە لەو تەکنیکارانەی ئامادەی کۆنسێرتەکەی مایکڵ جاکسن لە شاری نیمس لە باشووری فەرەنسا لە تەمموزی 1997، گۆرەوییە بەکارهاتووەکەی جاکسنی لە نزیک ژووری جلگۆڕینەکەی ئەو گۆرانیبێژە دۆزیوەتەوە.
ئەو ئەستێرە ئەمریکییە کە بە "پاشای میوزیکی پۆپ" ناسرابوو، لە کاتی گەشتە هونەرییەکەی لە ساڵی 1997دا، گۆرەوی سپی لەپێکردووە و لە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو کۆنسێرتە دەبینرێت کە جاکسن ئەو گۆرەوییانەی لەپێدایە.
لەبارەی گۆرەوییەکەوە ئیلی دەڵیت، "ئەمە بەڕاستی گۆرەوییەکی دەگمەنە و گرانبەهایە، تەنانەت بۆ هەوادارانی مایکڵ جاکسن وەک شتێکی پیرۆز وایە."
گۆرەوییەکە، کە سەرەتا بە نزیکەی چوار هەزار و 500 دۆلار خەمڵێندرابوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی فرۆشتنەکە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە و دواتر بە 8 هەزار و 800 دۆلار فرۆشرا.
لە ساڵی 2009دا، سەرمایەدارێکی چینی بڕی 350 هەزار دۆلاری دا بۆ دەستکێشێکی رەنگاوڕەنگی جاکسن کە لە گۆرانییەکەی ساڵی 1983دا بۆ یەکەمجار لەدەستیکردبوو.
لەساڵی 2023دا هەر لە شاری پاریس، کڵاوێکی مایکڵ جاکسن بە زیاتر لە 80 هەزار دۆلار فرۆشرا.
جاکسن لە ساڵی 2009 بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەدوای زیاتر لە 15 ساڵ لە مردنی، بەڵام هێشتا مایکڵ جاکسن هەوادارێکی زۆری لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و زۆربەی کات جلوبەرگ و پێداویستییەکانی بە نرخێکی گرانبەها دەفرۆشرێن،
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ