رووداو دیجیتاڵ
سەرەتای ڤیدیۆکە پارچە زەوییەک لە سوێد دەبینن کە جۆی تێدا چێندراوە، لە چاندنەکەدا شێوازێک بەکارهێندراوە کە بە (تێرمۆ سید -ThermoSeed) یان (چاندنی گەرمایی) دەناسرێت.
گوستاف سیلێن، جووتیارە و خاوەنی ئەو زەوییەیە، خۆشحاڵە بەرهەمەکەی زۆر و بەپیتە.
لەو رێگەیەدا پێش ئەوەی تۆدان دەستپێبکات، بنەتۆوەکە بە ئاوی گەرم دەشۆدرێت و لە نەخۆشی پاک دەکرێتەوە. زۆرجاریش هەڵم بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێندرێت، ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووەکە.
گوستاف دەڵێت، "کاتێک گوێنییەک بنەتۆو دەکەیتەوە، رەنگە زۆر جار تۆزی لەسەر نیشتبێت؛ دەبێت خاوێن بکرێتەوە، بەڵام کاتێک (چاندنی گەرمایی) دەکەیت ئەو کێشەیەت نابێت. ئەو کات باشتر دەتوانی کارەکە بکەیت و پەینی کیمیایی و دەرمانیش بەکارناهێنیت."
کێنێس ئالنێسی تەمەن 67 ساڵ لە منداڵییەوە سەرقاڵی کشتوکاڵە و تەمەنێک لێکۆڵینەوەی زانستی لەو بارەیەوە هەیە. ئەو خاوەنی بیرۆکەکەیە.
ئالنێس بەڕێوەبەری تاقیکردنەوەی کشتوکاڵییە و لەبارەی داهێنانەکەی دەڵێت، "پلەی گەرما هێندە بەرزناکەینەوە زیان بە بنەتۆوەکە بگەیێنێت، بەڵام دەبێت هێندە گەرمیش بێت هەموو نەخۆشی و ئافەتێک لەنێو ببات. لەبەرئەوەی بەردەوام بنەتۆوی جیاواز و پلەی گەرمیی جیاواز تاقی دەکەینەوە."
کۆمپانیای کشتوکاڵی (لانتمانن) کە 19 هەزار جووتیاری سوێدی تێیدا ئەندامن و زۆربەی کاری کشتوکاڵی سوێد دەکات، لە 2008ـەوە شێوازی چاندنی گەرمایی بەکاردەهێنێت، ئەوەش وایکردووە پێویست بە بەکارهێنانی سێ هەزار مەتری سێجا مادەی کیمایی نەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ