هۆڵەندا هەزاران قژسوور لە فێستیڤاڵێکی ساڵانەدا کۆدەکاتەوە

30-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە شاری تیلبۆرگ لە باشووری هۆڵەندا فێستیڤاڵی ساڵانەی قژسوورەکان دەستیپێکرد. هەزاران قژسوور لە سەرانسەری جیهانەوە تێیدا بەشدارن. 
 
فێستیڤاڵەکە لەژێر ناوی "رۆژانی قژسوورەکان" دەکرێت؛ سەما، ئاهەنگ و گۆرانی، خواردنی جۆراوجۆر و وۆرکشۆپی تایبەت بە پێداویستییەکانی قژسوورەکانی لەخۆگرتووە.
 
رێکخەران پێشبینی دەکەن لە ماوەی چالاکییە سێ رۆژییەکەدا، چەندین هەزار بەشداربوو لە نزیکەی 80 وڵاتەوە بەشداری بکەن.
 
بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا خۆڕاییە و بۆ هەمووان کراوەیە، جگە لە وێنە بەکۆمەڵەکەی رۆژی یەکشەممە، کە تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە "بە سرووشتی" قژیان سوورە.
 
خولی ساڵی 2013ـی فێستیڤاڵەکە، ریکۆردێکی گینسی بۆ "گەورەترین کۆبوونەوەی قژسوورە سرووشتییەکان" تۆمارکردبوو، کاتێک هەزار و 672 کەس بۆ وێنە بەکۆمەڵەکە ئامادەبوون.
 
چیرۆکی فێستیڤاڵەکە بۆ دوو دەیە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کاتێک هونەرمەندی هۆڵەندی، بارت روێنهۆرست، لە رۆژنامەیەکی نێوخۆییدا داوای 15 نمیایشکاری قژسووری کرد بۆ پرۆژەیەکی هونەری. 
 
دوای ئەوەی 10 هێندەی چاوەڕوانییەکەی وەڵامی بۆ هاتەوە، گرووپەکەی بۆ وێنەگرتن کۆکردەوە. پڕۆژەکە ئەوەندە سەرنجی راکێشا کە روێنهۆرست ساڵی دواتر کۆبوونەوەیەکی دیکەی رێکخست و لەوکاتەوە بەردەوامە لە سەرپەرشتیکردنی فێستیڤاڵەکە، کە ئێستا بووەتە بۆنەیەکی چەند رۆژی.
 
روێنهۆرست گوتی: "فێستیڤاڵەکە سەرسوڕهێنەرە، چونکە هەموو خەڵکەکە لە یەکدی دەچن و هەست دەکەن وەک یەک خێزانن."
 
یەکێک لە بەشداربووان، بە ناوی دانیێل هانکە کە شەش کاژێر لە ئەڵمانیاوە گەشتی کردووە. ئەو دەڵێت، هەرچەندە لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی رەنگی قژییەوە رووبەڕووی گاڵتەپێکردن بووەتەوە، بەڵام ئێستا قژە سوورەکەی بووەتە خاڵێکی بەهێزی.
 
دانیێل هانک گوتی: "پێموایە ناسینەوەم زۆر ئاسانە، چونکە خەڵکێکی زۆر نییە ریشی سوور بێت، هەروەها کوڕی زۆر نییە قژی درێژ و سوور بێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا