رووسیا چەند ناوچەی لە ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە؟

30-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤالێری گێراسیمۆڤ، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی رووسیا، باسی لەو پێشڕەوییانە کرد هێزەکانی وڵاتەکەی لە بەرەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەدەستیانهێناوە. ڤالێری گێراسیمۆڤ روونیکردەوە، هێزەکانی رووسیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن.
 
ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی رووسیا، ئەمڕۆ شەممە ئاماژەی بەوەشکرد، بە سەرکەوتوویی لە دروستکردنی ناوچەی دابڕێنەر بەدرێژایی سنووری ئۆکراینا لە هەرێمەکانی سومی و خارکیڤ بەردەوامن.
 
سوپاسالاری رووسیا گوتی، تەنیا کەمتر لە 60 کیلۆمەتر چوارگۆشە ماوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی هەرێمی لوهانسک.
 
روونیشیکردەوە، هێزەکانی رووسیا تاوەکو ئێستا 99.7%ـی خاکی لوهانسک و 79%ـی خاکی هەرێمی دۆنێتسکیان کۆنترۆڵکردووە.
 
گێراسیمۆڤ گوتیشی: "هێزە هاوبەشەکان بەردەوامن لە هێرشێکی بێوچان لە نزیکەی تەواوی بەرەکانی جەنگ. لە مانگی ئادارەوە، زیاتر لە 3.5 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە خاک و 149 ناوچە رزگارکراون."
 
هەروەها گوتی: "هێزەکان لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک لە پێشڕەویدان و 7 ناوچەیان کۆنترۆڵکردووە. ئێستا، هێزە چەکدارەکانمان 99.7%ـی خاکی کۆماری میلـلی لوهانسک و 79%ـی خاکی کۆماری میلـلی دۆنێتسکیان کۆنترۆڵکردووە. هەروەها 74%ـی هەرێمی زاپۆریژیا و 76%ـی هەرێمی خێرسۆن لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی رووسیادایە."
 
گێراسیمۆڤ باسی لەوەش کرد "دوای تێکشکاندنی دووژمن و وەستاندنی دزەکردنەکانیان بۆ نێو خاکی هەرێمی کورسک، هێزەکانی گرووپی باکوور ئەرکی دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنی جێبەجێ دەکەن. ئێستا، 210 کیلۆمەتر چوارگۆشە خاک و 13 ناوچە لە هەرێمی سومی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندایە."
 
گێراسیمۆڤ گوتیشی، شاری کوپیانسک نزیکەی بەتەواوەتی گەمارۆ دراوە و ئاماژەی بەوەشکرد، نیوەی شارەکە کۆنترۆڵ کراوە. هەر ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان 25 کیلۆمەتر بەرەو ئاراستەی روبتسۆڤسکۆی پێشڕەوییان کردووە و 10 شارۆچکەیان کۆنترۆڵکردووە.
 
پێشتریش، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندبوو، هێزەکانیان شارۆچکەی کامیشێڤاخایان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵکردووە و ئاماژەی بەوەشکردبوو، هێزەکانی ئۆکراینا زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا