نەمسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئێرلەندا بە شێوازێکی نوێ رێگری لە هاتنی کۆچبەران دەکەن

30-08-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لە وڵاتێکی ئەورووپا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
ژمارەیەک کۆچبەر لە وڵاتێکی ئەورووپا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرووپە دژە کۆچبەرەکان لە ئەمریکا گوشاری زۆر لە حکومەتەکانیان دەکەن بۆ رێگەگرتن لە کۆچبەری. ئەورووپییەکان تاوەکو ئێستا زۆرتر کاریان لەسەر رێگەگرتن لەسەر سنوورەکانیانەوە دەکرد، بەڵام دەیانەوێت لەمەودوا لە نێوەوەش میکانیزمی نوێ (وەک ئەوان پێی دەڵێن ناسەرنجڕاکێشکردنی کۆچبەری) جێبەجێ بکەن.
 
بەپێی توێژینەوەیەک کە زانینگەی ئابووریی لەندەن کردوویەتی، حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە هەوڵدەدەن وابکەن کارکردنی کۆچبەران لە زۆربەی کەرتەکاندا زەحمەتتر ببێت؛ ئەویش بۆ نموونە بەوەی، مەرج دادەنێن خاوەنکارەکان یەکەمجار دەبێت هەلی کارەکانیان بۆ بازاڕی لۆکاڵی بخەنەڕوو و ئەگەر کەس لەوێ داوای کاری نەکرد، ئینجا بیر لە هێنانی دەستی کار بکرێتەوە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، لە هەندێک وڵات بەهۆی نەبوونی دەستی کارەوە هەندێک لەو رێوشوێنانە کێشە دروستدەکەن و حکومەتەکانیان ترسی ئەوەیان هەیە لە درێژمەودادا کاریگەریی خراپی لەسەر ئابوورییەکانیان هەبێت.
 
ئەڵمانیا و بەریتانیا رێگەیەکی نێوەندیان دۆزیوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هانی هاتنی دەستی کاری یاسایی و لێهاتوو دەدەن، بەڵام لە نێوخۆدا کۆنترۆڵی زۆرتری بازاڕ دەکەن، بۆئەوەی دەستی کاری نایاسایی بۆ ئیشی رەش نەمێنێت. بەمەش کۆچبەران کەمتر حەز بکەن بە شێوەی نایاسایی روو لەو وڵاتانە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە