نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: ئاگربەست، هاوکاری و بارمتەکانی غەززە لە پێشینەی ئێمەن

01-10-2025
تەنیا ئەحمەد
وێنەی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە
وێنەی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند، ئاگربەستی دەستبەجێی غەززە، گەیاندنی هاوکارییەکان، ئازادکردنی بارمتەکان و چارەسەری دوو دەوڵەتی خاڵی لەپێشینەی ئەوانن. 
 
رۆژی سێشەممە، 30-09-2025 نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرک لە فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکانی پرسی: "لەبارەی دەستەوارەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ ئاشتی، گوتتان سکرتێری گشتی پێشوازی لێدەکات. ئایا سکرتێری گشتی پێی وایە پێشنیازێکی دادپەروەرانەیە بۆیە پێشوازی لێدەکات یان چ شتێکی دیاریکراو هەیە کە وا لە سکرتێری گشتی بکات پێشوازی لەو پێشنیازە بکات؟" 
 
فەرحان حەق لە وەڵامدا گوتی: "ئەوەی ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین و سکرتێری گشتی دەیەوێ ببینێ بریتییە لە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی، گەیشتنی هاوکاریی مرۆیی، ئازادکردنی بارمتەکان و هەروەها رێگەیەک بەرەو چارەسەری دوو دەوڵەتی. ئەوانە خاڵە لەپێشینەکانی ئێمەن. هیچ شتێکی دیاریکراوم نییە لەسەر خاڵەکانی پلانەکە بڵێم."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆشکی سپی و پلانەکەی ترەمپ، دوای راگەیاندنی ئاگربەست، هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل رادەگیرێن و لە کەرتەکەش دەکشێنەوە. رۆژانە هاوکاریی مرۆیی پێویست دەگەیێندرێتە ئەو ناوچەیەی فەلەستین و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دابەش دەکرێ.
 
لە پلانەکەدا هاتووە، دوای جەنگ، غەززە لەلایەن دەسەڵاتێکی راگوزەر لەژێر سەرپەرشتیی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و ئەورووپا بەڕێوەدەبرێ. حەماسیش نابێت وەکو گرووپێکی چەکدار لەو کەرتە بمێنێت و بەشداری دەسەڵات بکات؛ دەبێت چەکدارەکان وازبێنن یان رێگەیان پێدەدرێت غەززە جێبهێڵن.
 
دەقی پرسیار و وەڵامی نامۆ عەبدوڵڵا لەگەڵ فەرحان حەق
 
رووداو: نامۆ عەبدوڵڵام لە رووداوەوە. لەبارەی دەستەوارەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ ئاشتی، گوتتان سکرتێری گشتی پێشوازی لێدەکات. ئایا سکرتێری گشتی پێی وایە دادپەروەرانەیە بۆیە پێشوازی لێدەکات یان چ شتێکی دیاریکراو هەیە کە وا لە سکرتێری گشتیی بکات پێشوازی لەو پێشنیازە بکات؟ 
 
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین و سکرتێری گشتی دەیەوێ ببینێ بریتییە لە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی، گەیشتنی هاوکاریی مرۆیی، ئازادکردنی بارمتەکان و هەروەها رێگەیەک بەرەو چارەسەری دوو دەوڵەتی. ئەوانە خاڵە لەپێشینەکانی ئێمەن. هیچ شتێکی دیاریکراوم نییە لەسەر خاڵەکانی پلانەکە بڵێم.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاسی روملەر، پارێزەری گشتیی بانکی بەناوبانگی گۆڵدمان ساکس

گەورە پارێزەری گۆڵدمان ساکس بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێپستین دەست لەکار دەکێشێتەوە

کاسی روملەر، پارێزەری گشتیی بانکی بەناوبانگی گۆڵدمان ساکس، کە پێشتر مێژوویەکی پرشنگداری هەبووە و لە ئیدارەی باراک ئۆبامادا کاری کردووە، بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە. هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک ئیمەیڵ و نامەیە کە دەریدەخەن پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ جێفری ئێپستین هەبووە.