رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان و بووشرا بیبی هاوژینی سزای 14 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا بەهۆی ئەوەی بە نایاسایی ئەو دیارییانەیان فرۆشتووە کە موڵکی دەوڵەت بوون.
سزاکە رۆژێک دوای ئەوە دێت، بە تۆمەتی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی دەوڵەت سزای 10 ساڵ زیندانیکردن بەسەر عیمران خان و وەزیری دەرەوەی پێشووی پاکستاندا، سەپێندرا.
ئێستاش عیمران خان لە زیندانە و سزا سێ ساڵییەکەی بەڕێ دەکات کە بەهۆی تێوەگلان بووە لە دۆسیەی گەندەڵی.
ئەم زنجیرە سزایانە لەکاتێکدا هەفتەیەکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پاکستان کە عیمران خان بۆی نییە بەشداریی تێدا بکات. ئەو دەڵێت، سزاکان هۆکاری سیاسییان لەپشتەوەیە.
گوتەبێژێکی پارتەکەی عیمران خان لەبارەی سزاکەوە رایگەیاند، "رۆژێکی دیکەی خەمناکە بۆ مێژووی سیستمی دادوەریی وڵاتەکەمان کە ئێستا لەکارخراوە."
تاوەکو ئێستا روون نییە ئایا ئەو دوو سزایەی عیمران خان بەدوای یەکدا جێبەجێ دەکرێن، یان لە هەمان کاتدا دەبن، واتە سزاکە نەبێتە 24 ساڵ.
عیمران خان و ژنەکەی لە ساڵی 2018 ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە، پێش ئەوەی عیمران خان وەکو سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرێت.
بە گوتەی سەلمان سەفدار، پارێزەری عیمران خانیش بێت، تاوەکو ئێستا بووشرا بیبیی هاوژینی خان دەستگیرنەکراوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ