هەنگاریا چیدیکە مافی مانەوە ناداتە ئەوانەی بە کڕینی موڵک دەیانەوێت ببنە خاوەنی وڵاتینامەکەی

01-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئاڵای هەنگاریا و یەکێتیی ئەورووپا لەسەر باڵەخانەی بانکی نیشتمانیی وڵاتەکە لە بوداپێست. وێنە: Reuters
ئاڵای هەنگاریا و یەکێتیی ئەورووپا لەسەر باڵەخانەی بانکی نیشتمانیی وڵاتەکە لە بوداپێست. وێنە: Reuters
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەنگاریا بڕیاری داوە چیدیکە بە وەبەرهێنان مافی مانەوە نەداتە خەڵک. تاوەکو ئێستا ئەوەی موڵکێکی لە هەنگاریا کڕیبووایە یان وەبەرهێنانی کردبووایە، خۆی و ماڵباتی مافی مانەوەیان وەردەگرت؛ لەمەودوا ئەوە نامێنێت.
 
هەنگاریا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی یەکێتیی ئەوروپا کە مافی مانەوەی دەدایە ئەوانەی پارەیەکی زۆر دەبەنە ئەو وڵاتە. هەر کەسێک بە سەرمایەیەکی 250 هەزار یۆرۆیی موڵکێکی لەو وڵاتە کڕیبووایە، هەم خۆی و هەم ئەندامانی ماڵباتەکەی ڤیزای زێڕین (یان مافی مانەوە)یان وەردەگرت.
 
حکومەتی هەنگاریا دەڵێت، بۆیە ئەو بڕیارەی داوە، چونکە بەو هۆیەوە نرخی خانووبەرە لەو وڵاتە یەکجار زۆر بەرزبووەتەوە و بازاڕی خانووبەرە چیدیکە بەرگەی ئەو گوشارە ناگرێت.
 
پێشتریش پورتوگال بڕیارێکی هاوشێوەی دا و ڤیزای زێڕینی راگرت؛ هەروەها ئیسپانیا بڕیاری دا هەر کەسێک بە کڕینی موڵک مافی مانەوە وەربگرێت، دەبێت هێندەی نرخی موڵکەکە باج بداتە حکومەت. ئەمەش بۆ ئەوە بوو کە گوشار لەسەر بازاڕی خانووبەرە لە ئیسپانیا کەم بکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە