بەریتانیا دەیەوێت لەمەودوا هەر کۆچبەرێک بگاتە وڵاتەکە تەلەفۆنەکەی لێ وەربگیرێت

01-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
چەند کۆچبەرێک لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل. وێنە: Artur Widak/REX
چەند کۆچبەرێک لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل. وێنە: Artur Widak/REX
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەمەودوا ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە بەریتانیا، تەلەفۆنەکانیان لێ وەردەگیرێت. بەریتانیا دەیەوێت بە پڕۆژەیاسایەک و لەو رێگەیەوە زانیاریی زۆرتری لەسەر قاچاخچییان و رێگەکانی گەیاندنی کۆچبەران بە بەریتانیا دەستبکەوێت.
 
ئەم هەفتەیە هیچ کۆچبەرێک بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز نەپەڕیوەتەوە. ئەمە داتای فەرمیی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا (یان هۆم ئۆفیس)ە. لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاروایە پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەربدرێت کە رێگە دەدات کاتێک کۆچبەرێک دەگاتە ناو خاکی وڵاتەکە و خۆی تەسلیم دەکات، راستەوخۆ پۆلیس مۆبایلەکەی لێ وەربگرێت.
 
پڕۆژەیاساکە دەسەڵاتی زۆرتریش دەداتە هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە، بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی زۆرتر لەگەڵ ئەوانە بکەن کە گومان دەکرێت بە بەلەمی بچووک کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیزەوە ببەنە نێو بەریتانیا.
 
ئامانج لە دەرچوواندنی ئەو یاسایە، کە پشتیوانیی حکومەتیشی هەیە، ئەوەیە کە ئاسانتر بزاندرێت کۆچبەران و قاچاخچییەکان چی دەڵێن و چۆن پەیوەندی دەکەن؛ ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی قاچاخچییەکان و ئاشکراکردنی رێگەکانی هێنانی کۆچبەران.
 
پێشتریش پۆلیسی بەریتانی مۆبایلی لە کۆچبەران وەرگرتبوو، بەڵام لە دۆزێکدا ساڵی 2021 دادگە سکاڵایەکی لە بەرژەوەندیی ژمارەیەک کۆچبەردا یەکلایی کردەوە، کە ئەو کارەی پۆلیسیان بە نایاسایی دەزانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە