حکومەتی ئەمریکا داخرا

31-01-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی کۆنگرێس بودجەی 2026ـی پەسند نەکرد، حکومەتی ئەمریکا داخرا.

رۆژی شەممە کاژێر 12:01ـی شەو بەکاتی واشنتن (08:01ـی بەیانی بەکاتی هەولێر) دوایین ماوە بوو بۆ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بودجەی 2026 پەسند بکات، بەڵام دیموکراتەکان و کۆمارییەکان رێکنەکەوتن و هەربۆیە حکومەتی ئەمریکا داخرا. داخرانەکە هەموو حکومەت ناگرێتەوە  و تەنیا کاریگەری لەسەر بەشێک لە دامەزراوەکانی دەبێت. 

چاوەڕوان دەکرێ، لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبێتەوە و رێککەوتنێک پەسند بکات کە ئەنجوومەنی پیران پشتیوانی لێدەکات، ئەمەش هیوای ئەوە دەدات کە ببێتەهۆی کردنەوەی حکومەت.

ئەم پچڕانەی بودجە دوای شکستهێنانی گفتوگۆکان هات کە هۆکارەکەی تووڕەیی دیموکراتەکان بوو لەسەر کوژرانی دوو خۆپێشاندەر لە شاری مینیاپڵس لە ویلایەتی مینیسۆتا، لەلایەن پۆلیسی (ICE)ـی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران، ئەمەش گفتوگۆکانی لەبارەی تەرخانکردنی پارەی نوێ بۆ وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی پەکخست.

دوایین جار رۆژی 01-10-2025 بەهۆی ناکۆکیی قووڵی نێوان کۆماری و دیموکراتەکان و رێکنەکەوتنی کۆنگرێس و کۆشکی سپی لەسەر بودجە، حکومەتی ئەمریکا داخرا.

داخرانی ئەمجارەی حکومەتی ئەمریکا دەبێتە 16ـیەمین داخران لە ساڵی 1981ـەوە و پەککەوتنی راگەیاندنی ئامارە گرنگە ئابوورییەکانی ئەمریکا، سستبوونی گەشتە ئاسمانییەکان و وەستانی توێژینەوە زانستییەکانی لێدەکەوێتەوە.

دوایین داخران بووە هۆی ناردنەوەی 750 هەزار کارمەندی فیدراڵی بۆ ماڵەوە بەشێوەیەکی کاتی، کە کۆی مووچەی رۆژانەی ئەو کارمەندانە 400 ملیۆن دۆلار بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە:AP

یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ سووریا کارا دەکاتەوە؛ چاویشی لە گەڕانەوەی کۆچبەرانە

یەکێتیی ئەورووپا بە فەرمی رێککەوتننامەی هاوکارییەکانی لەگەڵ سووریا کارا کردەوە. ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێک بۆ بووژاندنەوەی ئەو وڵاتە و خۆشکردنی زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ملیۆنان کۆچبەری سووری لە ئەورووپاوە بۆ نیشتمانی خۆیان دەبیندرێت.