یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر وەزیری بەرگریی ئێراندا سەپاند

31-05-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە تۆمەتی ناردنی مووشەک و درۆن بۆ رووسیا و حووسییەکان، یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر محەممەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی ئێران و سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەدا سەپاند.
 
رۆژی هەینی، ئەنجوومەنی یەکێتییەکە رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجوومەن کۆتوبەندی خستەسەر شەش کەسایەتی و سێ دامەزراوە بەهۆی ئەوەی دەستیان هەبووە لە گواستنەوەی درۆن بۆ رووسیا بۆئەوەی پشتیوانیی جەنگی دووژمنکارانەی دژی ئۆکراینا بکات. ئەوان دەستیان هەبووە لە گواستنەوەی درۆن یان مووشەک بۆ گرووپە چەکدارەکان و ئەو لایەنانەی ئاشتی و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەی دەریای سوور تێکدەدەن؛ یان پەیوەندییان بە بەرنامەی درۆنی ئێرانەوە هەیە."
 
بارەگەی ناوەندیی خاتەمول ئەنبیا، کە لقێکی سەر بە سوپای ئێرانە و گوایە بەرپرسە لە بڕیاری جێگیرکردنی درۆنەکان، لەگەڵ یەکێک لە فەرماندەکانی لەنێو لیستی سزا نوێیەکانی ئەورووپادایە؛ هەروەها کۆمپانیای بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی کاوان بێهراد بەهۆی دابینکردن و فرۆشتنی کەرەستە بۆ درۆنەکانی ئێران، لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران و ئەفشین خواجە فەرد، سەرۆکی دامەزراوەی پیشەسازیی ئاسمانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران خراونەتە لیستەکەوە.
 
ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە، سامانیان سڕ دەکرێت و گەشتکردنیان بۆ یەکێتیی ئەورووپا لێ قەدەخە دەکرێت؛ هەروەها هەموو مامەڵەیەکی دارایی لەگەڵیان قەدەخە دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.