رووداو دیجیتاڵ
بانکی (FIB)ـی عێراق دەڵێت، کارکردنی کارتە بانکییەکانیان لە دەرەوەی وڵات راگیراوە و کاتی کارابوونیشیان نادیارە.
بانکی (ئێف ئای بی) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "ئاگادارتان دەکەینەوە میکانیزمی یەکلاییکردنەوەی پارەی کارتی نێودەوڵەتی رادەوەستێت، ئەوەش بە شێوەی کاتی دەبێت، بەھۆی راگیرانی خزمەتگوزاری مامەڵەی نێودەوڵەتی بە بەکارهێنانی کارت".
بەگوێرەی زانیاریی بانکی (ئێف ئای بی) کە ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی داوە: "هیچ کارتێکی بانکەکە ئێستا لە دەرەوەی وڵات کارناکات، چونکە گۆڕانکاری لە رێکارەکانی مامەڵە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت".
بەگوێرەی بانکەکە، "تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی خزمەتگوزارییەکانی دەرەوەی وڵات دەستپێدەکەنەوە، چونکە گۆڕانکاری لە رێکارەکانی مامەڵە نێودەوڵەتییەکان کراوە؛ بۆیە کار لە خزمەتگوزاری بەکارهێنانی ڤیزە کارت بۆ مامەڵەی نێودەوڵەتی دەکرێ و ئێستا ناتوانرێت بەکاربهێنرێت".
لە راگەیێندراوی بانکەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کارەکانی بانکی (ئێف ئای بی) لە عێراق و هەرێمی کوردستان بێ کێشە بەردەوامن.
راگیرانی کارتەکانی ئێف ئای بی لە دەرەوەی وڵات تەنیا بۆ راکێشانی پارە نییە و بەڵکو بۆ کڕینی کاڵاش کارەکانی وەستاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ