پێناسە گومرگییەکان نرخی قژی دەستکرد و پێداویستییەکانی ئارایشتگا لە ئەمریکا بەرز دەکەنەوە

01-06-2025
تەنیا ئەحمەد
هەموو ئەو بەرهەمانەی لە ئارایشتگا بەکاردێن و لە چینەوە هەناردە دەکرێن، گران بوون.
هەموو ئەو بەرهەمانەی لە ئارایشتگا بەکاردێن و لە چینەوە هەناردە دەکرێن، گران بوون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مانگانە ژنانی رەشپێشتی ئەمریکا، شەش هێندەی ژنانی سپی پێست پارە لە قژیان خەرج دەکەن، بەڵام چیدیکە ئەوە رێی تێناچێت؛ ئەمەش بەهۆی ئەو پێناسە گومرگییانەی ئیدارەی ترەمپ خسیوویەتیە سەر ئەو بەرهەمانەی لە چینەوە هەناردەی ئەمریکا دەکرێن.
 
تانیا واشنتن، پرۆفیسۆری یاسا لە زانکۆی جۆرجیا ستەیت باس لەوە دەکات، "پیشەسازیی قژی رەش بەهاکەی 2.5 ملیار دۆلارە و زۆرێک لە بەرهەمەکان لە چین و شوێنەکانی دیکەوە هاوردە دەکرێن کە پێناسی گومرگییان دەکەوێتە سەر."
 
بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمانەی لە ئارایشتگا بەکاردێن، وەکو: کەزی و قژی دەستکرد، بارۆکە، چەسپ و جوانکارییەکان لە چینەوە هاوردە دەکرێن.
 
مانگی نیسان ئەمریکا 145٪ پێناسی گومرگیی خستە سەر چین، دوای گفتوگۆ بۆ 30٪ کەمکرایەوە، بەڵام هێشتا کێشەکە چارەسەر نەبووە.
 
داجیا بلاکشیر، خاوەن ئارایشتگایە و دەڵێت، "نرخی ئەو بەرهەمانەی پێویستمن بەرزبوونەتەوە. بووتڵێک چەسپ لە 8 دۆلارەوە بووەتە 15 دۆلار، منیش ناچارم ئەو تێچووانە لەسەر کڕیار هەژمار بکەم و ئەمەش بێزارکەرە."
 
پێشتر، نرخی بەشێک لە قژە دەستکردە چینییەکان 189 دۆلار بوو، ئێستا بووەتە 289 دۆلار. هەروەها، نرخی 100 پاکەتی قژی کەزیکراو لە 250 دۆلارەوە بووەتە 300 دۆلار، پێشبینیی زیاتریش دەکرێت.
 
داجیا بلاکشیر دەشڵێت، "کاتێک کڕیارەکان لەسەر کورسی دادەنیشن و دەڵێن، پێشتر قژم بە 200 دۆلار چاکدەکرد، ئێستا بۆ بووەتە 250 دۆلار؟ دەبێت بۆیان روونبکەمەوە و گفتوگۆ بکەین. بەشێکیان دەڵێن، باشە. بەشێکی دیکەش دەڵێن، دەبێت کەسێکی دیکە بدۆزمەوە کە لەگەڵ گیرفانم بگونجێت."
 
هەرچەندە ژنانی رەشپێست پێویستییان بە پارەی زیاترە بۆ چاودێریی قژیان؛ بەڵام بەگوێرەی سەرژمێریی ئەمریکا تاوەکو ساڵی 2023، داهاتی ساڵانەی خێزانێکی سپی پێست 131 هەزار و 319 دۆلار بووە و داهاتی ساڵانەی خێزانێکی رەش پێستیش 47 هەزار و 937 دۆلار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.