یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنی کارئاسانیکردنی ڤیزا لەگەڵ رووسیا هەڵدەوەشێنێتەوە

31-08-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رۆژی چوارشەممە لەسەر هەڵپەساردنی رێککەوتنی ئاسانکاریی ڤیزا کە لە ساڵی 2007 لەگەڵ رووسیادا هەیبووە، رێککەوتن کە ئەوەش وا دەکات هاووڵاتییانی رووسیا بە ئەستەم ڤیزای شنگن و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەدەستبهێنن، بەڵام وەزیرەکان قەدەخەکردنی تەواوەتیی ڤیزاکەیان رەتکردەوە، ئەگەرچی هەندێک وڵات داوایان کردبوو.
 
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، وەزیرەکان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ "ناتوانێت وەک هەمیشە بازرگانی بن" و پێویستە رێککەوتنەکە "بە تەواوی هەڵپەسێردرێت".
 
دوای کۆبوونەوە نائاساییەکە لە پراگ، بۆرێل گوتی، هەڵپەساردنی ئەم رێککەوتنەکە وادەکات بەدەستهێنانی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی رووسیا "زەحمەتر" بێت و "کاتێکی زیاتر" بخایێنێت.
 
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گوتیشی، بڕیارەکەی ئەمڕۆ وا دەکات "ئەو ڤیزا نوێیانەی کە لە لایەن وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپاوە دەدرێن، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبنەوە".
 
لە سازشێکدا بۆ ئەندامە رۆژهەڵاتییەکانی یەکێتیی ئەوروپا کە داوای کۆتۆبەندی زیاتریان دژی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی رووسیا دەکرد، بۆرێل گوتی کە ئەو وڵاتانەی هاوسنوورن لەگەڵ رووسیا "دەتوانن لەسەر ئاستی نێوخۆیی رێوشوێنی تایبەت بە خۆیان بگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی چوونە نێو یەکێتیی ئەوروپا".
 
بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت هەر رێوشوێنێک لەگەڵ یاساکانی ناوچەی گەشتیاریی هاوبەشی شنگن لە یەکێتیی ئەوروپادا بگونجێت و جەختی لەوە کردەوە کە گرنگە ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنیی رووسیا بەردەوام بن لە توانای گەشتکردن بۆ یەکێتیی ئەوروپا.
 
دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کە بۆ دانوستاندنەکان لە پراگ بوو، هەڵپەساردنی رێککەوتنی ئاسانکاریی ڤیزای رەتکردەوە و بە "نیوە رێوشوێن" ناویبرد. ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەمە سەردەمێکە کە تەمەنی ئاشتی لە ئەوروپا کۆتایی هاتووە و تەمەنی نیوە پێوەرەکانیش بە هەمانشێوە". گوتیشی: "نیوە رێوشوێنەکان... سەبارەت بە رووسیا رێک ئەوەیە کە بووە هۆی لەشکرکێشی بەرفراوانی 24ی شوبات."
 
بەر لە کۆبوونەوەکە، پۆڵەندا و سێ وڵاتی باڵتیک کە بریتین لە ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا رایانگەیاندبوو، بیر لە قەدەخەکردنی گەشتیارانی رووسی دەکەنەوە ئەگەر یەکێتیی ئەوروپا بە گشتی نەیتوانی ئەو کارە بکات.
 
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، چوار وڵاتەکە رایانگەیاندبوو کە هەڵپەساردنی رێککەوتنی ئاسانکاری ڤیزا "هەنگاوێکی سەرەتایی پێویستە".
 
ئەوان باسی ئەوەشیان کردووە کە: "بەڵام پێویستمان بە سنووردارکردنی تووندی ژمارەی ڤیزاکان هەیە، لە سەرووی هەمووشیانەوە ڤیزای گەشتیاری بۆ کەمکردنەوەی هاتووچۆی هاوڵاتییانی رووسیا بۆ ناو یەکێتیی ئەوروپا و ناوچەی شنگن". ئاماژەیان بەوەش کردووە، پێویستە ئەو هەنگاوە "ناڕازییەکان و کارمەندانی مرۆیی" نەگرێتەوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، چوار وڵاتەکە دەڵێت "تاوەکو ئەو جۆرە رێوشوێنانە لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێ نەکرێت، ئێمە... بیر لە هێنانەکایەی رێوشوێنی کاتی قەدەخەکردنی ڤیزا لەسەر ئاستی نیشتمانی دەکەینەوە، یان سنووردارکردنی دەروازە سنوورییەکان بۆ ئەو هاووڵاتییە رووسییانەی کە ڤیزای یەکێتی ئەوروپایان هەیە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەرهەمە نێوخۆییە تایبەتەکانی کریسمس بە رێژەی 20% و بەرهەمی هاوردە 45% گران بوون

جەنگ رەنگی کریسمسی لە کیێڤ گۆڕیوە؛ خواست لەسەر کڕینی دیاری کەمبووەتەوە

کەلوپەلی کریسمس لە مۆڵ و دووکانەکانی کیێڤ بۆ فرۆشتن دانراون؛ داری کریسمس و کەلوپەلی رازاندنەوە زۆرترین خواستیان لەسەرە، بەڵام لە هەمان کاتدا گرانیی بازاڕ، کڕینی ئەو پێداویستییانەی زەحمەت کردووە.