لە فلۆریدا بەهۆی زریانی ئیدالیاوە کارەبای 330 هەزار ماڵ بڕاوە

01-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
زریانی ئیدالیا لە فلۆریدا
زریانی ئیدالیا لە فلۆریدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری تامپا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا چەند رۆژێکە زریانی ئیدالیا لە دەریاوە دەستیپێکردووە و بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 30-08-2023 شەپۆلەکانی زریانەکە گەیشتە کەناراوەکانی شارەکە.
 
زریانەکە مەترسی لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە و خستوونییەتە دڵەڕاوکێوە. بەتایبەت دوای ئەوەی کە دەزگای کەشوهەوای ئەمریکا رایگەیاند، لە هەندێک ناوچە کەناراوییەکان ئاو سێ تاوەکو پێنج مەتر بەرزدەبێتەوە.
 
بیڵ هۆڵ، دانیشتوویەکی ئەو ناوچەیەیە و دەڵێت: "لافاوەکە بێ وێنەیە. ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی کەوتووەتە ژێرئاو، ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە؛ دەبینم کە خەڵک هێشتا هەر بە ئۆتۆمبێلەکانیان هاتووچۆ دەکەن، ئەوەش هەڵەیەکی گەورەیە لەبەر ئەوەی ژێرئاو دەکەوێت."
 
بەرپرسانیش هۆشدارییان لەبارەی دۆخەکەوە داوە و داوایان لە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە 28 ناوچەی نزیک لە کەناراوەکان کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و لە کەناراوەکان دووربکەونەوە.
 
زیاتر لە 5 هەزار و 500 کەس لە تیمەکانی فریاگوزاری و هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی لە ئامادەباشیدان.
 
زریانەکە بووەتە هۆی ئەوەی کارەبای زیاتر لە 330 هەزار ماڵ ببڕێت.
 
رۆن دیساندێس، حاکمی ویلایەتی فلۆریدا دەڵێت: "یەکە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی کارا کاردەکەن بۆ ئەوەی کارەبا بگەیێننەوە ئەو ناوچانەی کە کارەبایان بڕاوە و هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی کارەبا بەردەوامە و پێشبینی دەکەین کە ژمارەی ئەو ماڵانەی کە کارەبایان بڕاوە زیاتر بەرز ببێتەوە، بەڵام هەوڵەکانمان بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا زیاتر دەکەین."
 
بەشێوەیەکی گشتی زریانەکان لەسەر پێنج ئاست پۆڵێن دەکرێن و دەزگای کەشوهەوای ئەمریکاش زریانەکەی بە ئاستی سێیەم پۆڵێنکردووە، ئەوەش بە ئاستێکی مەترسیدار دادەنرێت و چاوەڕێی روودانی کارەساتی سرووشتی لێ دەکرێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.