30 هەزار و 600 دۆلار؛ نرخی گرانترین قاوەی جیهانە و لە پەنەما فرۆشرا

31-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
نرخی قاوەکە، بۆ دەگمەنی و هەڵکەوتەی جوگرافیای قاوەکە دەگەڕێتەوە.
نرخی قاوەکە، بۆ دەگمەنی و هەڵکەوتەی جوگرافیای قاوەکە دەگەڕێتەوە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پەنەما، ریکۆردی گرانترین قاوەی جیهان شکێنرا. قاوەکە ناوی گەشایە، کیلۆیەکی بە 30 هەزار و 600 دۆلار فرۆشرا. خەڵکی ئاسایی دەستی بە خواردنەوەکە ناگات، بەڵکو زیاتر سەرمایەدارەکانی ئاسیا و شێخەکانی دووبەی دەیکڕن.
 
ئەم قاوەیە لە بنەڕەتدا لە ئەسیوپیا دەڕوێت، بەڵام کەشوهەوای دەگمەن و رێگە جیاوازەکانی چاندنی لە پەنەما، وایکردووە تامێکی دەگمەن و ناوازەی هەبێت کە قاوەخۆرەکانی سەرانسەری جیهان تامەزرۆی تامکردنین. 
 
رەیچل پاتەرسن، خاوەنی کۆمپانیای هاسیێندا لا ئێسمێرالدای بەرهەمهێنەری گرانترین قاوەی جیهان ئاماژە بەوە دەکات، "لەبەر ئەوەی نرخەکەی لە قاوەی ئاسایی زیاترە، ئێمە دەتوانین تاقیکردنەوەی لەسەر بکەین، داهێنانی تێدابکەین، بۆ ئەوەی بڕێکی کەمتری بە کوالیتییەکی بەرزتر بەرهەم بێنین."
 
ئەم ساڵ دەنکە قاوەکان لە پەنەما خرانە زیادکردنی ئاشکرا، کڕیاران لە دوبەی و چینەوە، زۆرترین پارەیان پێدا.
 
رەیچل پاتەرسن، خاوەنی کۆمپانیاکە باسی لەوە کرد، "یەکەم شوێن کە قاوەکەی بۆ رۆیشت، دوبەی بوو. ئەوان 20 کیلۆ دەنکە قاوەی گەشەیان کڕی، هەر کیلۆیەکی بە 30 هەزار و 600 دۆلار بوو."
 
هۆکاری گرانیی ئەم قاوەیە ئەوەیە کە زۆر دەگمەنە، واتە هەر درەختێکی قاوەی گەشا، بڕێکی کەم دەنکە قاوە دەگرێت. ژینگەکەیشی تایبەت و دەگمەنە؛ لەو بەرزاییانە دەچێنرێت کە خۆڵەکەیان پاشماوەی گڕکانە. کاری لێکردنەوە و بژاردن و ئامادەکردنیشی، پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و زەحمەتە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.