حکومەتی سوێد: کۆچبەرێک بگەڕێتەوە 34 هەزار دۆلاری پێدەدەین

31-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
ئاڵای سوێد لەسەر باڵەخانەیەک لە شارێکی ئەو وڵاتە
ئاڵای سوێد لەسەر باڵەخانەیەک لە شارێکی ئەو وڵاتە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی سوێد دەیەوێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، واتە پاش دوو مانگی دیکە، کارێک بکات کە هانی زۆرترین کۆچبەر بدات ئەو وڵاتە جێبهێڵن، ئەویش بەوەی هەر کەسێک ویستی بە خۆبەخشانە بڕواتەوە، پارەیەکی زۆریان بداتێ بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ لە وڵاتی خۆیان.
 
هاندانەکەی حکومەتی سوێد بە شێوەیەکە، ئەگەر کەسێکی کۆچبەری سەرووی 18 ساڵ بە تەنیا بڕواتەوە 350 هەزار کرۆن (واتە 34 هەزار دۆلار)یان بداتێ؛ ئەگەر ژن و مێردێک بیانەوێت بڕۆنەوە 500 کرۆنی سوێدی (واتە 52 هەزار دۆلار) و ئەگەر ماڵباتێک بن بە منداڵەوە 600 هەزار کرۆن واتە (63 هەزار دۆلار)یان بداتێت.
 
پلانەکە سەرنجڕاکێش دیارە، بەڵام زۆرتر لە 20 شارەوانیی سوێد لەدژین؛ بەتایبەتی شارەوانیی مالمۆ (یان مالمێ) و یۆتلاند و یۆتۆبۆری لەنێو ئەو شارەوانییانەن کە دەڵێن، پلانەکە خراپە و تەنیا خەرجی زیاد دەکات.
 
جڤاتی شارەوانیی یۆتۆبۆری لە نامەیەکدا بۆ حکومەتی وڵاتەکەی دەڵێت، پێویستە حکومەت بیر لە خۆشکردنی ژیانی دانیشتووانی سوێد بکاتەوە، نەک پلانی ناکردەیی وا دابنێت کە دابەشبوون و ناکۆکی لە کۆمەڵگەدا دروستدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست