'پارتی بۆ ئازادی'ی دژە کۆچبەر و موسڵمان لە هۆڵەندا دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

31-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
سەرۆکی "پارتی بۆ ئازادی"
سەرۆکی "پارتی بۆ ئازادی"
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەرچەندە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هۆڵەندا کران، بەڵام راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان تاوەکو ئەمڕۆ درێژەی کێشاوە.
 
پارتی بۆ ئازادی، کە پارتێکی راستئاژۆی پەڕگیرە و دژی کۆچبەران و بەتایبەتیش موسڵمانانە، جاری رابردوو براوەی هەڵبژاردنەکان بوو؛ ئەمجارە ئەو پارتە لەسەر دەستی دیموکراتەکانی 66، کە حیزبێکی لیبراڵ و گەنجە، شکستی هێنا.
 
لەو هەڵبژاردنانەدا دیاسپۆرانشینانی کوردستانی لە هۆڵەندا زۆربەیان پشتگیریی بەربژێرێكیان دەکرد کە ناوی هێمن حەوێزی بوو، کە لەسەر لیستی پارتی کریستیان دیموکراتەکان خۆی بەربژێر کردبوو؛ پارتەکە لەچاو جاری رابردوو بردیەوە، بەڵام بەربژێرە کوردەکەی دیاسپۆرای کوردی لە هۆڵەندا نەیتوانی لە گەڕی یەکەمدا بگاتە پەرلەمان.
 
لەگەڵ ئەوەشدا هێشتاش رێی تێدەچێت دواتر و بەهۆی گۆڕانکاری و رێککەوتنە سیاسییەکانەوە بەربژێرە کوردەکە بگاتە پەرلەمان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە