لە گەرمیان دوو کارمەندی کارەبا گیانیان لەدەستدا

08-02-2026
هونەر حەمید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە قەزای خورماتوو دوو کارمەندی کارەبا لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتنی و گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە نزیکەی کاژێر 11:00ـی شەو لە گەڕەکی عەسکەریی خورماتوو روویداوە. 
 
هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، هەردوو کارمەندەکە لە کاتی چاککردنەوەی کارەبای ماڵان و مزگەوتی "فیردەوس" کارەبا گرتوونی.

 

 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دوای رووداوەکە، تەرمی هەردوو کارمەندەکە رەوانەی دادپزیشکیی کەرکووک کراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان

لە زانکۆکان خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەکات و چارەنووسی وانە "کردەییەکان" نادیارە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بڕیاریدا خوێندنی ناو پۆل رابگرێت و پەنا بۆ سیستمی ئۆنلاین و دیجیتاڵی ببات. زانکۆکان چۆڵکردنی بەشە ناوخۆییەکانیان راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکەن کێشەیان لەگەڵ خوێندنی ئۆنلاین نییە، بەڵام چارەنووسی وانە "کردەییەکان" نادیارە.