گوتەبێژی نەوەی نوێ: دەبێت پرسیاری نەهاتن بۆ نێو 'هاوپەیمانێتییەکە' لە لایەنەکانی دیکە بکرێت

23-01-2026
زانیار بەهادین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی ئامادەیی دەرنەبڕیوە بەشداری لە "هاوپەیمانێتییەکە"ی یەکێتی و نەوەی نوێ بکات. گوتەبێژی جووڵانەوەکە دەڵێت، "ئێمە دەستپێشخەری خۆمان کردووە، دەبێت پرسیاری نەهاتن لەلایەنەکانی دیکە بکرێت."
 
هیمداد شاهین، گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی "رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان" بەردەوامن، کە "خۆی لە دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش و پێکهێنانی فراکسیۆنێکی هاوبەشی 38 کورسی لە پەرلەمانی کوردستان دەبینێتەوە."
 
دەستپێشخەرییەکەی نەوەی نوێ لە لایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە راگەیێندراوە. بە گوتەی بەرپرسەکەی نەوەی نوێ، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی دیکە ئامادەیی بەشداریکردنی لە "هاوپەیمانێتییەکە دەرنەبڕیووە."
 
هیمداد شاهین گوتی، هاوپەیمانییان لەگەڵ یەکێتی "لەپێناو خزمەتی گشتی و دروستکردنی هاوسەنگی هێزە"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان سڕینەوەی هیچ لایەنێکی سیاسی نییە. 
 
گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "دەمانەوێ لەگەڵ یەکێتی هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی پۆستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین و هەموو پۆستە باڵاکان تەنیا لای لایەنێکی سیاسی نەمێننەوە."
 
گوتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوان وەک جووڵانەوەکە دەستپێشخەرییەکەیان کردووە و ئیدی دەبێت پرسیاری نەهاتن بۆ نێو "هاوپەیمانێتییەکە" لە لایەنەکانی دیکە بکرێت.
 
کۆتایی هەفتەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ چاڵنجی لایەنەکانی کرد و هەرزوو بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی وەڵامی دایەوە. رۆژی شەممەش ئەو دوو هێزە لە سلێمانی کۆبوونەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی 60 مەتری لە ناوەندی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەڕێوەبەری رێگەوبانی هەولێر: پلان هەیە رێگە سەرەکییەکان بکرێنە پارە

بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر رایدگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکاتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەکاربهێنێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵانە پێویستیان بە نزیکەی 70 ملیار دینارە، بەڵام پار تەنیا دوو ملیاریان بۆ خەرجکراوە.