هەشت جار سفر؛ چیرۆکی ئەو بەربژێرەی سەرۆککۆمار کە کۆڵنادات

05-01-2026
زانیار بەهادین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزەرێک لە هەولێر تاوەکو ئێستا دوو جار بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، جارێک بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوو جار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان خۆی بەربژێرێر کردووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و دەڵێت، "کۆڵنادەم تاوەکو سەردەکەوم."
 
ئومێد عەبدولسەلام قادر، ناسراو بە ئومێد پاڵانی، ساڵی 1979 لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی یاسایە لە زانکۆی سەڵاحەدین و وەکو پارێزەر کار دەکات. تاوەکو ئێستا 8 جار بۆ پۆستە جیاوازەکان خۆی بەربژێرکردووە، بەڵام سەرنەکەوتووە.
 
ئومێد پاڵانی بە رووداوی گوت، "خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کردووە و چاوەڕوانی سەرکەوتن دەبم."
 
پاڵانی یەکەم چانسی بەربژێربوونی لە ساڵی 2018 بۆ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی هەولێر تاقیکردەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکە نەکرا. ساڵی 2019 خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەربژێر کرد و دوای دەرنەچوونی، ساڵی 2022 خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کرد، بەڵام رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق رێگەی نەدرا بچێتە پەرلەمانی عێراق و هیچ دەنگێکیشی بەدەست نەهێنا.
 
ئومێد پاڵانی لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتنە پۆستەکان بەردەوام بوو، ساڵی 2024 بووە بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کودستان و ساڵی 2025 بووە بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن کشانەوەی لە هەردوو هەڵبژاردنەکە راگەیاند.
 
ئەم ساڵ جارێکی دیکە ئەو پارێزەرە خۆی بۆ پۆستێکی باڵا بەربژێر کردووە، کە سەرۆککۆماری عێراقە و، دەیەوێت ببێتە پێنجەم کورد کە لە کۆشکی سەلامەوە حکومی عێراق بکات.
 
ئومێد پاڵانی لەبارەی خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، "مێژووی خۆی دووبارە کردووەتەوە و دەیەوێت وەک بەربژێری بێلایەن لە دەرەوەی حیزبەکان سەرکەوتوو بێت."
 
ئەو بەربژێرەی سەرۆککۆماری عێراق بەڵێن دەدات، لەگەڵ سەرکەوتنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات. رەتیشیکردەوە، هیچ حیزبێک پشتیوانیی بکات، بەڵکو دەیەوێت بە پەیامەکانی پشتیوانیی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."