بافڵ تاڵەبانی بۆ شاسوار عەبدولواحید: شەممە دێینە خزمەتتان

15-01-2026
زانیار بەهادین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی ئاڵنگارییەکی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەداتەوە و دەڵێت، "شەممە دێینە خزمەتتان".
 
رۆژی 15ـی کانوونی دووەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆیەکەوە کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، وەڵامی ئاڵنگارییەکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە و رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو لەگەڵ شاندی یەکێتی سەردانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەن. 
 
پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ شاسوار عەبدولواحید لە وەڵامی ئەو ئاڵنگارییەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بوو کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند.
 
 
شاسوار عەبدلواحید لە پەیامەکەیدا داوای دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و راگەیاند، "کێ دەیەوێت هاوسەنگی هێز راست بکەینەوە و یاسای بودجەمان هەبێت و پەرلەمان کارا بێت، ئامادەن هاوپەیمانێتی لەگەڵ بکەین."
 
بافڵ تاڵەبانی لە وەڵامی ئەو پەیامەدا گوتی، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوانەی دەوێت، پێشنیازی من ئەوەیە ئەوە بە پرێس کۆنفرانس و تەلەڤزیۆن ناکرێت، بۆیە لێرەوە داوا دەکەم رۆژی شەممە شاندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە خۆمەوە دێینە خزمەتتان ئەگەر بە جدیتانە، ئێمەش بە جیدیمانە و ئامادەین."
 
کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی شاسوار عەبدولواحید یەکەم کۆنگرەی بوو لە دوای پێنج مانگ لە دەستگیرکردنی. بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەوە گوتی، "یەکەمجارە بە شێوەی راستەوخۆ سەیری پرێس کۆنفرانس بکەم."
 
هەر لە کۆنگرەکەدا، دوای ئەوەی پەیامنێرانی ئامادەبوو شاسوار عەبدولواحیدیان لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی ئاگادار کردەوە، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئەگەر جیدین، وەرن، بەسەرچاو."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(بەرپرسیاری رەمەزان)

بەرپرسیاری رەمەزان؛ خێزانێکی شەش کەسی لە دهۆک؛ چوار نەخۆش لە یەک ژووری کرێدا

کوردستان محەممەد، دایکێکی تەمەن 33 ساڵە، لەگەڵ هاوژین و چوار منداڵەکەی لە سنووری قەزای سێمێل لە ژیانێکی پڕ لە ئازاردا دەژین. نەک هەر هەژاری، بەڵکو نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی بەرۆکی ئەم خێزانەی گرتووە و ئێستا لە یەک ژووری کۆن و بێ کەلوپەلدا، چاوەڕێی دەستی خێرخوازانن.