بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار 154 هەزار دینارە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بووە 154 هەزار دینار.
 
دوێنێ دوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران، بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار، بەڵام پێش داخرانی بازاڕ 100 دۆلار بووە 157 هەزار دینار.
 
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لەکاتی کرانەوەی بازاڕادا 100 دۆلار بووە 156 هەزار و 500 دینار، بەڵام ئێستا بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت."
 
پێش جەنگەکە، دوێنێ 100 دۆلار بە نزیکەی 153 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرا.
 
حاجی سابیر گوتی، "جەنگ بەردەوامە، بەڵام بەرچاو روونی بۆ دۆخەکە دروستبووە، ئێستاش بەهای دینار زیاتر لە رووی بەرزییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە