نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردوو

02-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێر لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا بەڕێژەی 2٪ بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 3362 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا کە بەرزترین ئاستییەتی لە یەک هەفتەی رابردوودا.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، ئامارە لاوازەکانی بازاڕی کاری ئەمریکایە کە بووەتە هۆکار بازرگانانی زێڕ گرەو لە سەر دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بکەن.
 
ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی، بەهای دۆلاری ئەمریکی دادەبەزێنێت و نرخی کاڵا و کانزاکان بەرزدەکاتەوە.
 
بارت مالک، بەڕێوەبەری بەشی کانزاکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی تی دی سیکیۆریتی لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئامارەکانی پەیوەست بە رەخساندنی هەلی کار لە مانگی 7 دا ئەگەری دابەزاندی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە زیادکردووە."
 
مانگی رابردوو بەپێی وەزارەتی کاری ئەمریکا تەنیا 73 هەزار هەلی کاری نوێ دروستبووە کە کەمتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، ئێستا ئەگەری هەیە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەم ساڵدا دووجار سوودی بانکی دابەزێنێت.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە