هەڕەشەیەکی ترەمپ نرخی نەوتی نزیکەی 2٪ بەرزکردەوە

53 خولەک له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێران، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، نزیکەی 2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 110.91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 114.16 دۆلار. 
 
رۆژی یەکشەممە، 5ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشی وێرانکەری بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژمارەیەک ناوەندی دیکەی ئێران کرد، ئەگەر تاوەکو سێشەممە نەگەنە رێککەوتن. 
 
لە دوای هەڕەشەکەی ترەمپ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.72٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 110.91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 2٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 114.16 دۆلار. 
 
جەنگی ئێران و ئەمریکا پێیناوەتە هەفتەی شەشەمییەوە و لە دوووەم رۆژی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمز داخراوە. پێش جەنگ رۆژانە سەروو 100 کەشتی گوێزەرەوەی نەوت، گاز و شمەک بە تەنگەکەدا تێدەپەڕین، بەڵام ئێستا بە گوێرەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، رۆژانە بە تێکڕا هەشت کەشتی بەو تەنگەدا تێدەپەڕن. 
 
بەر لە 28ی شوبات نرخی بەرمیلێک نەوت بە 72 دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگەکەوە نرخی بەرمیلێک نەوت تاوەکو نزیکەی 120 دۆلار بەرز بووەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کرێکار سەرقاڵی کارکردنن لەنێو کۆمپانیاکە. وێنە: ئەرشیڤی کۆمپانیاکە

کۆمپانیای ئەلەمنیۆمی ئیمارات: بەرهەمهێنان لە ئەنجامی هێرشی ئێران ساڵێک دوادەکەوێ

کۆمپانیای جیهانیی ئیمارات بۆ ئەلەمنیۆم دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ناوچەی پیشەسازیی (تەویلە)، زیانێکی زۆر بە دامەزراوەکانیان کەوتووە و پێشبینی دەکرێ گەڕانەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی جاران ساڵێک بخایێنێت.