زیو لە بەرزترین ئاستی نزیکەی 13 ساڵی رابردووە

05-07-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زیو لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا 10 سەنت بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە 36.92 دۆلار. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخەکەیەتی لە نزیکەی 13 ساڵی رابردوودا.
 
پێش داخستنی بازاڕ، زیو ریکۆردی بەرزتررین ئاستی 13 ساڵی رابردووی شکاندبوو، کاتێک گەیشتە زیاتر لە 37 دۆلار.
 
لە هەفتەی رابردوودا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو 1.5 دۆلار بەرزبووەتەوە. ئێستا هەر کیلۆیەک زیو بە 1300 دۆلارە.
 
وەبەرهێنەران هێشتا لە دڵەڕاوکێدان دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند پلانی هەیە نامە بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانیان بنێرێت لەبارەی پێناسی گومرگی نوێ، ئەمەش نادڵنیایی لە بازاڕە جیهانییەکاندا دروستکردووە.
 
هەروەها ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی خەرجییەکانی ترەمپی پەسند کرد، کە چاوەڕوان دەکرێت کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی بە زیاتر لە 3 تریلیۆن دۆلار زیاد بکات و نیگەرانیی درێژخایەنی دارایی دروست بکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە