رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی هەر بیتکۆینێک 500 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتەوە 102 هەزار و 100 دۆلار. ئەمە خۆڕاستکردنەوەیەکی کەمی نرخی بیتکۆینە بەراورد بە دوێنێ.
دوێنێ سێشەممە، نرخی هەر بیتکۆینێک 8 هەزار و 290 دۆلار دابەزی و لە 107 هەزار و 250 دۆلارەوە هاتە خوار 100 هەزار دۆلار و تەنانەت ئاستی 98 هەزار و 954 دۆلاریشی تۆمارکرد.
لە 23ی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە، ئەمە نزمترین ئاستی نرخی بیتکۆینە تۆمار کرابێت.
دابەزینی نرخی بیتکۆین لەکاتێکدایە کە دراوە دیجیتاڵییەکان رووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی فرۆشتن بوونەتەوە.
تەنیا دوێنێ سێشەممە، بڕی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلاری وەبەرهێنەران لەدەستچووە بەهۆی دابەزینی نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکانەوە.
بەردەوامیی داخرانی حکومەتی ئەمریکا، ناڕوونی لە سیاسەتی نەختینەیی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکەن.
نرخی ئیسیریەم، دووەم گەورەترین دراوی دیجیتاڵیش، ئەمڕۆ 50 دۆلار بەرزبووەوە و بە 3340 دۆلارە. دوێنێ لە 3650 دۆلارەوە بۆ ئاستی 3107 دۆلار دابەزیبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ