داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی 14 ملیار دینار کەمیکردووە

05-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردووەتەوە، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە 55% کەمیکردووە.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 29-11-2025 تاوەکو هەینی 05-12-2025، بریتییە لە 11 ملیار و 803 ملیۆن و 514 هەزار دینار. 
 
بەپێی هەمان ماڵپەڕ داهاتی هەفتەی رابردوو 26 ملیار و 649 ملیۆن و 231 هەزار دینار بووە، بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی 14 ملیار دینار کەمیکردووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
 
ماڵپەڕەکە داهاتی مانگانەی سنوورەکەی بڵاوکردووەتەوە، لە 25-10-2025 بۆ 25ـی مانگی 11 کە بریتییە لە 61 ملیار و 333 ملیۆن و 754 هەزار دینار، لەکاتێکدا مانگێک پێشتر 74 ملیار و 800 ملیۆن و 822 هەزار دینار بووە.
 
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 841 ملیار دینار.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
بە دروشمی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"، نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی ماڵپەڕەکە دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.