100 دۆلار بە 147 هەزار دینارە

دوێنێ کاژێر 11:45
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناجێگریی بەهای دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ بەراورد بە نیوەڕۆی دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووە و 100 دۆلار بە 147 هەزار دینارە.
 
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهای دینار کەمێک بەرزبووەتەوە، چونکە دوێنێ 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار".
 
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت.
 
ئاڵۆزییەکانی جیهان و ناوچەکە بە هۆکاری ناجێگریی بەهای دیناری عێراقی دادەنرێت.
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بەمشێوەیەیە:
 
100 دۆلار بەرامبەر 13 میلیۆن و 700 هەزار تمەنە
100 دۆلار بەرامبەر 4 هەزار و 200 لیرەی تورکیایە
65 دۆلار بەرامبەر یەک ملیۆن لیرەی سووریایە.
100 یۆرۆ بە 170 هەزار دینارە
‎100 پاوەن بە 194 هەزار دینارە
1000 کرۆنی سوێدی بە 134 هەزار دینارە
1000 کرۆنی نەرویجی بە 120 هەزار دینارە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا

ئەمریکا بڕیاری دا 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلا بفرۆشێت

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی و هۆکارەکەی پەیوەستە بە رووداوەکانی ڤەنزوێلا و نەوتی زیادە لە بازاڕدا.