سەندیکای زێڕنگران: کڕینی زێڕ بۆ پرۆسەی هاوژینی 50% کەمیکردووە

06-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەبێ حەقدەست لە هەرێمی کوردستان 717 هەزار دینارە. جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت، حەقدەستی زێڕ بۆ یەک مسقاڵ لە 25 هەزار دینارەوە بۆ نزیکەی 150 هەزار دینارە.
 
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە، کڕینی زێڕ بۆ پرۆسەی هاوژینی بە رێژەی زیاتر لە 50% کەمیکردووە. کڕین و فرۆشتنیش زۆر زۆر کەمبووەتەوە."
 
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت، "ئێستا وەکو جاران نەماوە و خەڵک زێڕ بۆ جوانکاری ناکڕێت، چونکە نرخەکەی زۆر بەرزە؛ خەڵک بۆ هاوژینیش کەم دەیکڕن."
 
هەرچەندە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ئەمڕۆ بە 717 هەزار دینارە، بەڵام وەکو عەبدوڵڵا ئەکرەم دەڵێت، "ئەو نرخە بێ حەقدەستە. حەقدەستی زێڕی عێراقی بۆ مسقاڵێک 25 هەزار دینارە، بەڵام زێڕی ئیتاڵییش هەیە یەک مسقاڵی نزیکەی 150 هەزار دینار حەقدەستی دەوێت و نرخەکەی دەگاتە زیاتر لە 850 هەزار دینار."
 
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین نرخ زێڕی ئیتاڵیایە، پاشان زێڕی تورکیا، دواتر وڵاتانی کەنداو و زێڕی عێراقیش هەرزانترینیانە. وەکو جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت، "بەهۆی نرخەکەوە عێراقییەکە خواستی زیاتری لەسەرە."
 
لە بازاڕەکانی جیهاندا رۆژی هەینی نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی و مێژوویی تۆمار کرد و ئۆنسەیەک نزیک بووەوە لە 3600 دۆلار.
 
ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا لە مانگی هەشت و ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەوە بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دادەندرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.